
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN- بڕیار محەمەد
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئێمە وەكو 29 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجامبدرێت هۆكاری دانیشتنەكەش بۆ دواكەوتنی مووچە و رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندام پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئێمە وەكو 29 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كە نوسراوێكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بە ئامانجی ئەنجامدانی دانیشتنی نا ئاسایی لەبەر دواكەوتنی مووچە و رێككەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكرێت.
وتیشی “ئێمە وەكو 29 پەرلەمنتار كەژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی بڕگەی (1) لە ماددەی 8ی پەیڕەوی ناوخۆ داواكارین بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان بكرێت بۆ دانیشتنی ژمارە (1)ی نا ئاسایی وەرزی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ناكرێت دۆخی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیی ئێستا هەیەو پەرلەمانی كوردستانیش لێ بێدەنگ بێت، بۆیە پێویستە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەدەم داواكاریەكانمانەوە بێت”.
پێشتر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی داواكاری ئەو پەرلەمنتارانەی دایەوە و كە لە پەرلەمانی كوردستان مانگرتنیان راگەیاندبوو، هەمان داواكاریشیان هەبوو وتی ئەگەر بزانم بە یەك دانیشتنی پەرلەمان گیرفانی مووچەخۆران گەرم دەبێتەوە ئەوا هەر ئێستا بانگێشتی پەرلەمنتاران دەكەم بۆ دانیشتن، بەڵام پەرلەمانی كوردستان بە دانیشتنێك ناتوانێت كێشەكان چارەسەرە بكات.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









