له SNNه‌وه هه‌موو زانیارییه‌كان له سه‌ر یه‌كه‌مین فه‌وجى حه‌شدى شه‌عبى كوردى

حەشدی کوردی
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى كه‌ركوك یه‌كه‌مین فه‌وجى حه‌شدى شه‌عبى كوردى دامه‌زرێندرا كه ژماره‌یان 120 كه‌سه‌و له ئێستادا ته‌نها ئه‌ركیان پاراستنى ناوچه‌كانى خۆیانه له گونده‌كانى سنووره‌كه.
ئه‌دهه‌م جومعه چالاكوانى سیاسى و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى کە بەشداربووە له دامه‌رزاندنی ئه‌و فه‌وجه‌ى حه‌شدى كوردى به SNNى راگه‌یاند: له دواى داواكارى و هه‌وڵێكى زۆر سه‌ركردایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه حه‌شدى كوردیشى هه‌بێت. هه‌رچه‌نده زۆر به لایانه‌وه قورسبووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و فهوجهیان راگه‌یاند كه له سنوورى گوندى چهخماجهى سه‌ر به قه‌زاى دوبز دامه‌زرێندراون.
وتیشى “فه‌وجه‌كه له 120 كه‌س پێكهاتوون زۆربه‌یان خه‌ڵكى گوندى چهخماجه و گونده‌كانى دهوربهرین و به‌شێكیشى خه‌ڵكى ناوچه‌كانى دوبز و كه‌ركوكن. ئه‌ركیان ته‌نها پاراستنى گوندى چهخماجه و گونده‌كانى دهوربهریهتى، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه جموجۆڵى داعشى تێدایه به‌رده‌وام په‌لاماریان ده‌دات و له دواى 16ى ئۆكتبه‌ره‌وه 11 شه‌هیدیان داوه و ئه‌م فه‌وجه له چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى پارێزگارى له خۆیان ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌م فه‌وجه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كورد راسته‌وخۆ سه‌ر به ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌و په‌یوه‌ندى به باڵ و گروپه حزبییه‌كانى نێو حه‌شدى شه‌عبییه‌وه نییه‌و هه‌ر له ناوچه‌كه‌ى خۆیان ئه‌ركیان پێده‌درێت و ناگوازرێنه‌وه بۆ هیچ ناوچه‌یه‌كى تر.
ئه‌دهه‌م جومعه راشیگه‌یاند: هۆكارى دامه‌زراندنى فه‌وجه‌كه جگه له پاراستنى لایه‌نى ئه‌منى ناوچه‌كه‌یان هاوكات دابینكردنی هه‌لى كار‌و دامه‌زراندنى گه‌نجى كورده له ڕیزى هێزه چه‌كداره‌كان كه تاكه‌ى كورد چاوه‌ڕێى دامه‌زراندن و هه‌لى كاربێت له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان.
عەمید نەریمان ساڵەی فەرماندە لە هێزەکانی پێشەمەرگە لە ناوچەی دوبز بە SNNی راگەیاند: ئەو هێزەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگری عێراقەوە دامەزراوە و سەرپەرشتی دەکرێت، ئەو ئەفسەرە کوردە پێشتر سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بەووە و لە دوای 16 ئۆکتۆبەرەوە وازی لە ئەفسەری هێناوە، ئێستا ئەو فەوجەی کە دایمەزراندووە لە کەسوکاری ئەفسەرەکە پێکهاتوون، هەروەها بۆ کردنەوەی ئەم فەوجەی حەشدی شەعبی هیچ هەماهەنگییەکی لەگەڵ حکومەتی هەرێم یان هێزەکانی پێشمەرگە نەکراوە لە ناوچەکە، بەڵکو خۆیان بەو کارە هەستاون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









