
کریستیان ڤێری
SNN Sport
کریستیان ڤێری هێرشبەری بە توانای ئیتاڵی، باس لە بەرزی ئاستی یانەی ئەیسی میلان دەکات لەم وەرزەدا، کە لە ئێستادا پێشەنگی خولەکەی داگیرکردووە.
لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا کە لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئەنجامیداوە، ڤێری ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵی دووپاتی کردەوە کە یانەی ناپۆلی کێبڕکێی توندی خولی ئیتاڵی دەکات و میلانیش هێزی خۆی سەلماندووە بە بێ ئیبراهیمۆڤیچیش”.
ڤێری دەڵێت:”میلان هەست بە باشی جەستەیی و دەروونی دەکەن،بە بێ زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچیش چەندین یارییان بردووەتەوە،بەڵام شێرەکە زوو دەگەڕێتەوە و شێر برسییەتی”.
ئەوەشی وت:”میلان بە پەرۆشەوە یاری دەکات، کاتێک ئەوەت هەبێت هیچ شتێک ناتوانێت کاریگەری لەسەرت هەبێت”.
لەسەر یانەی ناپۆلی وتی:” ئەو یانەیە نەک هەر بەهێز نیە،ئەوان ساڵانێکە شەڕ دەکەن،لەگەڵ گروپێک کە ماوەیەکی زۆرە پێکەوەن، لە ئێستادا نزیکن بۆ بردنەوەی نازناوی سکۆدیتۆ بۆ دووەمجار”.
لە کۆتایدا وتی:” گاتووزۆ کاراکتەری خۆی بە تیپەکەی دەدات، دەتوانێت تا کۆتایی شەڕ بکات”.
ئەیسی میلان لە 10یاری ئەم وەرزە لە سیرا ئەی 26 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی یەکەمی خولەکە دێت.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









