لێدوانی جیاواز لەسەر رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دەدرێت

پێشمهرگهیهك لهسهر چیاى شنگال | فۆتۆ: AFP
SNN- بریار محەمەد
تا ئێستا خاڵەکانی رێککەوتنی شنگالی نێوان هەرێم و بەغدا بەتەواوی جێبەجێنەکراون، سەبارەت بە رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەش لێدوانی جیاواز دەدرێت.
لەوبارەیەوە مەحما خەلیل، قایمقامی پێشووی شنگال بە SNNی راگەیاند: هێز و لایەنەکانی نزیک لە پەکەکە رێگرن لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، چونکە ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت کۆتایی بە بازرگانی نایاسایی پەکەکە لە ناوچەکە دەهێندرێت.
مەحما خەلیل، هێزەکانی سەر بە پەکەکە بە تاکە رێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەزانێت و دەڵێت: “هەموو جیهان شایەتحاڵی ئەوەیە”.
لای خۆشیەوە حەسۆ ئیبراهیم، جێگری هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شنگال کە نزیکە لە پەکەکەوە، لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: ئێمە بە هیچ شێوەیەك رێگر نین لەبەردەم جێبەجێكردنی رێكکەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی شنگال، بەڵام ئێمەش دەمانەوێت رۆڵی ئێمە لەو نێوەندە ون نەبێت كە ساڵانێكە پارێزگاریمان لەو شوێنە كردوە چەندین شەهیدیشمانداوە .
وتیشی: ئێمە بەهیچ شێوەیەك خەڵكی ترمان لە رۆژئاوا و باكوری كوردستانەوە بۆ شنگال نەهێناوە وەک چۆن تۆمەتباردەکرێین، ئەوانەی لە شنگالن خەڵکی ناوچەکەن، هەر كاتێكیش زانیمان ئەو رێكەوتنەی كەوا كراوە خزمەت بە خەڵكی شنگال دەكات و دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەكە ئێمە هاوكار و هەماهەنگ دەبین .
رۆژی هەینی 9ی تشرینی یەكەم، شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال كۆبوونەوە، یەكەم كۆبوونەوەی شاندەكەی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسمی ئەعرەجی بوو، دواتر لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاسخارت كۆبوونەوە و لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال رێككەوتنێكیان واژوو كرد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









