هێزەکانی پەکەکە بە درۆن سوپای تورکیا بۆردوومان دەکەن

وێنەی فڕۆکەکەی پەکەکە
SNN
پارتی کرێکارانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند “لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند بنکەیەکی دیاریکراوی سوپای تورکیا ئەنجامداوە لە ناوچەی هەفتانین”.
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەڵێت: “رۆژی 11ی ئەم مانگە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ و هەرێمی هەفتانین لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە”.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاشیگەیاندووە “هێزکانی پاراستنی ئاسمانی-ی شەهید دەلال لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی قەرەقۆڵی گرێ و هەمان ڕۆژ لە ناوچەی بەکتوریای سەر بە هەرێمی هەفتانین لە دژی یەکەیەکی تورکیا کە لە گردی کۆردینە جێگیر ببوون، هێرشیان کردووەتە سەریان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









