ئەو مۆڵەتە 3 رۆژییەی درابووە کوردەکانی پەڵکانە هەڵوەشایەوە

دانیشتوانی گوندی پەڵکانە- فۆتۆ: GOOGLE
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ربى فهرماندەی هێزه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك مۆڵه‌تى سێ رۆژى بۆ كورده‌كانى په‌ڵكانه دیاریكرد ناوچه‌كه‌یان بۆ عه‌ره‌بى هاورده چۆڵبكه‌ن یان جێگایان بكه‌نه‌وه، بڕیاره‌كه راگیراوه و سه‌عد حه‌ربى وتویهتى به فه‌رمانى راكان جبورى ئه‌و كاره‌ى كردووه.
جه‌مال شكور ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له پارێزگاى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند “له‌سه‌ر كێشه‌ى په‌ڵكانه لەگه‌ڵ سه‌عد حه‌ربى دانیشتوون و ئه‌وه‌یان خستووەته‌ڕوو ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندى به ماده‌ى 140ى ده‌ستورییه‌وه هه‌یه و كۆمه‌ڵێک لیژنه‌یان هه‌یه كه پێشتر چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ى هه‌بووه”.
وتیشى: “حكومه‌تى به‌غدا كه‌مته‌رخه‌مه له جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 كه تاكه رێگەیه بۆ چاره‌سه‌رى دۆسیه‌ى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و پێویسته گرفتى ئه‌و ناوچانه به یاسا یه‌كلا بكرێنه‌وه، چونكه به‌مشێوه‌یه ره‌نگه عه‌ره‌به‌كان یان كورده‌كانیش داواى زیاتر بكه‌ن و له رووه‌وه كێشه‌كان زۆرن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه راسته ئه‌و ناوچانه كوردین، به‌ڵام به‌ڵگه‌یان نییه، واتا به‌ڵگه‌ى فه‌رمى حكومییان نییه كه بەپێى یاسا به‌ڵگه زۆر گرنگه هه‌رچه‌نده ئه‌و ناوچانه له ساڵه‌كانى 1963ه‌وه رووبه‌ڕووى ته‌عریب كردن بوونه‌ته‌وه.
جه‌مال شكور راشیگه‌یاند، له دانیشتنه‌كه‌یاندا لەگه‌ڵ سه‌عد حه‌ربى گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه‌س ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌و دۆسیه‌یه نه‌كات ته‌نها له رێگاى یاساوه نه‌بێت به شێوه‌یه‌ك كاتى خۆى لیژنه‌ى مادده‌ى 140 له كه‌ركوك له عه‌ره‌ب و كورد و توركمانێك پێكهاتبوو با ئه‌وانه بڕیاره‌كان بهێنن و ورده ورده كارى له‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق وتیشى: “سه‌عد حه‌ربى وتویهتى بۆچوونه‌كانى پێباشه و ئه‌ویش لەگه‌ڵ یاسادایه، به‌ڵام له پارێزگاوه له لایه‌ن راكان جبورییه‌وه فه‌رمانى بۆ دێت و وه‌كو لایه‌نى جێبه‌جێكار جێبه‌جێیده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش پێیانوتووه نابێت ئه‌و بڕیارانه‌ى راكان جبورى جێبه‌جێبكات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌عد حه‌ربى كه مۆڵه‌تى سێ رۆژى دابوو به كورده‌كانى په‌ڵكانه ناوچه‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان یان جێگایان بكه‌نه‌وه له گونده‌كه، رایانگرتووه تاوه‌كو لیژنه‌كانى مادده‌ى 140 كارى خۆیان ده‌كه‌ن یان به شێوازى دیكه لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
جه‌مال شكور زیاتر وتى: “پێویسته ئاشته‌وایى له‌نێوان كورد و عه‌ره‌به‌كان بكه‌ن، چونكه له یه‌ك سنوورن و ئاژاوه و گرژى نێوانیان زیانى زۆرى ده‌بێت و واباشتره وه‌كو برا به یه‌كه‌وه بژین بۆ ئه‌وه‌ى له دوارۆژدا بتوانن به ئاشتى پێكه‌وه بن له ناوچه‌كه‌دا.
گوندى په‌ڵكانه له سنورى كه‌ركوك نزیكه‌ى 55 خێزانى كورد و شه‌ش خێزانى عه‌ره‌بى تێدا نیشته‌جێن كه عه‌ره‌به‌كان له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هاتوونه‌ته‌وه ناوچه‌كه.
له ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆر له عه‌ره‌بى هاورده ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه نێو گونده‌كه كورده‌كانیش رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و هێزه عێراقییه‌كانیش هاوكاری عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









