دوای بەریتانیا هەناری هەڵەبجە دەگاتە سوید و ئەڵمانیا

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری كۆمپانیای هەناری كوردستان ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ 20 تەن لە هەناری هەڵەبجە بەرەو وڵاتی سوید هەناردە بكەن ئەوەش دوای ئەوەی 20 تۆنی دیكەیان ڕەوانەی ئەڵمانیاكرد و بە سەركەوتووی گەیەندرایە ئەو وڵاتە و هەر كیلۆیك هەناری هەڵەبجەش بە چوار یۆرۆ دەفرۆشرێت.
فەرهەنگ فەرەیدون، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: لە درێژەی هەوڵەكانمان بۆ دۆزینەوەی بازاڕ بۆ هەناری هەڵەبجە لە وڵاتانی ئەوروپا توانیمان سەركەوتووانە هەناری هەڵەبجە بنێرینە وڵاتی ئەڵمانیا كە بڕی 20 تەن بوو هەر ئەمڕۆش 20 تەنی دیكە ڕەوانەی وڵاتی سوید دەكەین و پێشتریش زیاد لە 40 تەنی دیكەمان ڕەوانەی بەریتانیا كرد و سەركەوتووانە گەیشتە شوێنی مەبەست.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنارەی ڕەوانەی ئەڵمانیامانكردووە كیلۆیەكمان بە نزیكەی چوار یۆرۆ فرۆشتووە، هاوكات هەناردەكردنی هەنار بۆ دەرەوە كاریگەری زۆرباشی هەبووە لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی هەنار لەبازاڕەکانی ناوخۆش لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەكی زیاتر لە جوتیارانی سنوورەكە ڕویان لە باخداری هەنار كردووە بەو هیوای بتوانین لە ساڵانی داهاتوودا لەسەر ئەم هەوڵەمان بەردەوامبین چونكە ئەمە وا دەكات كە بەرهەمی ناوخۆ زیاتر گرنگی پێبدرێت و باشتر لە بازاڕدا ساخ بێتەوە و خواستی لەسەر بێت.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق توانیومان ئەو هەنارانە هەناردەی وڵاتانی ئەوروپی بكەین و لەبەرنامەشماندا هەیە كە لە داهاتوودا جگە لە هەنار بنێشتی كوردی وشەربەتی هەنار و خەیار و باینجانی كوردی بنێرینە دەرەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









