راپرسییەک: زۆرینەی هاووڵاتییان دەڵێن سیاسەت تێکەڵ بە سیستەمی دادوەری کراوە

SNN- بڕیار محەمەد
بە گوێرەی راپرسییەک کە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، زۆرینەی هاووڵاتییان پێیان وایە سیاسەت تێکەڵ بە کاری دادوەری دەکرێت، هاوکات گومان لە سەروەری یاسا دەکەن.
راپرسییەکە لەلایەن رێکخراوی لێکۆڵینەوە بۆ سەروەری یاسا ئەنجامدراوە کە ئامانج لێی نیشاندانی ئەو بێباوەڕیەیە کە لای بەشێک لە هاووڵاتیان بەرامبەر سیستەمی دادوەری دروستبووە.
لەوبارەیەوە پێشەوا حسامەدین، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بە SNNی راگەیاندووە: بە گوێرەی راپرسیەکەمان، بەشی زۆری هاووڵاتییان رەخنەیان لە سیستەمی دەسەڵاتی دادوەری هەیە، زۆرینەش پێیان وایە سیستەمی دادوەری لە هەرێمی كوردستان سەروەر نییە، زۆرینەش ئەو بۆچوونەیان هەبووە کە سیستەمی دادوەری لە هەرێم پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە.
وتیشی: راپرسیەكەمان لە هەریەكە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك گەرمیان و راپەرین كرابوو تێیدا 4500 كەس بەشداریان تێداكردووە، دواتر ئەو راپرسیە ئاراستەی هەریەكە لە حكومەت و پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری وەزارەتی داد دەكەین بۆ ئەوە كاری لەسەر بكەن بە ئامانجی بەرەوپێشچوونی ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ بە بەشداری نوێنەری پەرلەمان و حكومەت و ئەنجومەنی دادوەر و ژمارەیەك پارێزەر و دادوەر لە شاری هەولێر و رێكخراوی لێكۆڵەر بۆ سەروەر بوونی بە هاوكاری سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی ئەنجامی راپرسیەكەی بڵاوكردەوە كەوا زۆرینەیان باوەڕیان بە سیستەمی دادوەری نەبووە.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









