قوباد تاڵه‌بانى: دڵنیام گفتوگۆكانمان ده‌گه‌نه ئه‌نجامێكى سه‌ركه‌وتوو
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تاوه‌كو ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن و ئێمه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ى مافى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرین، وتیشى: ” دڵنیام گفتوگۆكانمان ده‌گه‌نه ئه‌نجامێكى سه‌ركه‌وتوو”.
له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌غدا سازیكرد قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “من زۆر لێدوانى جیاوازم له‌باره‌ى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوێلێده‌بێت، به‌ڵام راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئێمه هاتووین بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی، سه‌ره‌ڕاى تێبینییه زۆره‌كانمان له‌سه‌رى ئه‌م یاسایه پێمان ده‌ڵێت: داهاتى نه‌وتى رادهستبكهین، ئێمه وتوومانه حازرین، پێمان ده‌ڵێت: داهاتى نانه‌وتى رادهستبكهین، ئێمه حازرین ئه‌وه‌ش بكه‌ین، ئێستا ئێمه چاوڕێى حكومه‌تى عێراقین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه و پێمانبڵێن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه پشكى ئێمه ده‌بێته چه‌ند”.
وتیشى: “ئه‌م گفتوگۆیه به‌رده‌وامه، زۆرجار ده‌بیستم ده‌ڵێن: ئه‌م گفتوگۆیه شكستیهێناوه یان وه‌ستاوه، ئه‌م گفتوگۆیه به‌رده‌وامی ده‌بێت تاوه‌كو بگه‌ینه ئه‌نجامێك، دڵنیاشم گفتوگۆكانمان ده‌گه‌نه ئه‌نجامێكى سه‌ركه‌وتوو”.
سه‌رۆكى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ى مافى مووچه‌خۆرانى خۆمان دابینبكه‌ین، زیاتر له مافى خۆمانمان داوا نه‌كردووه و نهشهاتووین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س خێرمان پێبكات”.
قوباد تاڵه‌بانى له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: “كه‌شى سیاسى له عێراق ئاڵۆزه، هه‌ڵبژاردن له‌پێشه، ئه‌و كه‌شه سیاسییه ئاڵۆزه‌ى كه هه‌یه ئاڵۆزتر كراوه، هه‌مووان فشاریان له‌سه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م ئارامیيان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه ئه‌نجامێكى سه‌ركه‌وتوو”.
ماوه‌ى پێنج رۆژه وهفدى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدایه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى باڵا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، لایه‌نه سیاسییه‌كان و لیژنه‌ى تایبه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌نجامداوه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









