گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 15/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (15/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- تیروپشکەکە زۆر خراپ نەبوو.
- ریاڵ مەدرید و سڤییا چانسی زیاتریان لە بەرشەلۆنە وئاتلەتیکۆمەدرید هەبوو،مەدرید رووبەڕووی ئاتڵەنتا بووەوەو سڤییا دژی دۆرتمۆند و بەرشەلۆنە دژی پاریس سانجێرمان.
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدیش رووبەڕووی چێڵسی بووەوە.
- لە خولی ئیسپانیا ئەمشەو ریاڵ مەدرید رووبەڕووی بیلباو دەبێتەوە و یانەکەی زیدان دەیەوێت درێژە بە زنجیرە بردنەوەکانی بدات.

ئاس:
- چاڤی زێڕە.
- چاڤی وەکوو تەنیا یاریزان لە مێژووی ئیسپانیا ناوی لە باشترین پێکهاتەی مێژووی تۆپی پێ لە لایەن فرانس فتبۆڵەوە دانراوە.
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ میسی و رۆناڵدۆی دیاردە و دییەگۆ مارادۆنا ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکانە.
- ریاڵ مەدرید لەگەڵ ڤاڵڤێردی دژی بیلباو یاری دەکات و 10 رۆژی شێتانەی لە پێشە.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان رووبەڕووی ئاتڵەنتا بووەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بۆمب.
- جارێکی تر میسی و نەیمار لە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، کە یەکەمجارە ئەم دوو یانەیە بە یەک دەگەن لە ساڵی 2017وە کاتێک بەرشەلۆنە 6-1 لە پاریسی بردەوە.
- چاوەروان دەکرێت نەیمار چاکببێتەوە لە پێکان و ئامادە بێت بۆ یاریەکە.
- میسی و چاڤی لە نێوان لیستی 11 باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێن کە گۆڤاری فرانس فتبۆڵ دیاری کردووە.
- یانەی سڤییا رووبەڕووی دۆرتمۆند دەبێتەوەو ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ لۆپتیگی و یاریزانەکانی.

سپۆرت:
- خولی یانە پاڵەوانەکان بە نەخۆشی.
- لە قۆناغی شانزەی خولەکە بەرشەلۆنە رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوەو یاری چوون لە 16ی مانگی شوبات دەبێت و یاری گەڕانەوە لە 10ی مانگی ئازار دەبێت و دووبارە میسی و نەیمار رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
- یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت جارێکی تر خۆی بسەلمێنێت و لە بیلباو بباتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









