وەزارەتی كشتوكاڵ رێککەوتنێکی لەگەڵ کارگەکانی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور و هەریر واژووكرد

Snn- بریار محەمەد
ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ هەردوو كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر و شارەزوور واژووكرد بەمەبەستی وەرگرتنی بەرهەمی تەماته لە جوتیاران و دروستكردنی دۆشاوی تەماتە .
ئەحمەد تاهیر شارەزای كشتوكاڵی لە نوسینگەی وەزیری كشتوكاڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: ئەو گرێبەستە پاڵپشتیەكی گرنگە لە بایەخدانی بە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جوتیاران، بەو پێیەی لە ساڵای رابردوو كێشەی ساغكردنەوە و بە بازاڕكردنی بەرهەمی جوتیاران رووبەڕووی وەزارەتی كشتوكاڵ دەبوەوە .
وتیشی: لە ساڵی رابردوو جوتیاران بەرهەمی تەماتەیان لەناودەبرد لەبەر ئەوەی بەرهەم زۆر بوو خواستیش لە بازاڕ بەو شێوەیە نەبوو، بۆیە یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ هەردوو كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزور و هەریر واژووكرا ، كارگەی شارەزور هەر زوو بەشێكی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی وەرگرت و دۆشاوی تەماتەی كواڵێتی بەرزی لێ دروست كرد، بەڵام بەهۆی هەندێک كێشەی تەكنیكی كارگەی هەریر ساڵی رابردوو نەكەوتە كار لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لە بەرهەمی جوتیارانیان كڕیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كارگانە دۆشاوی تەماتەی كوالێتی بەرز دروست دەكەن، چونكە ئەو دۆشاوی تەماتەی لە دەرەوە هاوردە دەكرێت بەشێكیان كوالێتیان باش نیە و لە رووی تەندروستی شیاو نین، هەردوو كارگە سندوقی پلاستیك بۆ جوتیاران دابین دەكەن و لەهەر ناوچەیە شوێنیك دیاری دەكرێت بۆ وەرگرتنی تەماتە لەوێشەوە لەسەر ئەركی كارگەكان تەماتە دەگوازرێنەوە، لیژنەی تایبەتیش پێكدەهێنرێن بو واژووكردنی گرێبەست لەنێوان كارگەكان و جوتیاران .
ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی ئەو یاداشتەی واژووكراوە 50% بەرهەمی جوتیاران وەردەگرن بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر بازاڕ دروست نەكات، وەرگرتنی لەو بڕە زیاتر دەكەوێتە سەر رێكەوتنی جوتیاران و كارگەكان، هەروەها لیستی 170 تەرزی تەماتە كە لەلایەن هەرێم و حكومەتی عێراق پەسەند كراون كە شیاون بۆ دۆشاوی تەماتە دراوەتە هەردوو كارگەکان بۆ ئەوەی لەو جۆرە تەماتەیە لە جوتیاران وەربگرن، هەر تەرزێكی تری تەماتەی گونجاویش بێنن بۆیان تۆمار دەكەین .



نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









