ئەمریکا ڤاکسینی کۆرۆنای بێ بەرامبەر فەراهەم کردووە بەڵام رەتی دەکەنەوە لە خۆیانی بدەن

SNN
لە ئێستادا لە هەریەکە لە ویلایەتەکانی باشووری ئەمریکا بەتایبەتی فلۆریدا و مەیامی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان فەراهەم کراوە و بەشێک لە هاووڵاتییان رۆژانە دەرۆنە بنکەکانی تەندروستی تا خۆیان بە ڤاکسینە نوێکەی فایزەو بیۆنتیک بکوتن.
کۆمپانیای ئیبسۆس لە توێژینەوەیەکی مەیدانیدا کە بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەمریکای وەرگرتووە تا بزانێت کاردانەوە و قایلبوونی هاووڵاتییان دەربارەی ڤاکسینەکە چەندێکە چەند ئەنجامێکی بۆ دەردەکەوێت، تێیدا لە هەر 10 هاووڵاتییەکی ئەمرکی 8 کەسیان وتویانە ڤاکسینەکە بەکاردەهێنین، هەروەها لە %40 بەشداربووی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوەداوە کە ڤاکسینەکە لە خۆیان دەدەن کاتێک بۆیان دەنێردرێت یاخود فەراهەم دەکرێت، واتا خۆیان ناڕۆن خۆیان بکوتن.
هەر لە ئامارەکەدا هاتووە %44 هاووڵاتییان رایان وایە کە ماوەیەک چاوەڕوان دەکەن پاسان ڤاکسینەکە لە خۆیان دەدەن، تا بزانن چ کاریگەرییەکی لاوەکی هەیە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە %15 بەشداربووانی توێژینەوەکە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ ئەوەدانین کە ڤاکسینەکە بەکاربهێنن، کە ئەمە رێژەیەکی زۆر بەرزەو ڕەنگە لە دواتردا دووبارە ببێتەوە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لێیانەوە.
هەر لە ئامارەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی کە رەتی دەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێن زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 32 ساڵە، بەڵام کەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرو 52 ساڵەوەیە بە رێژەیەکی زۆر کەم لەگەڵ ئەوەدان کە ڤاکسینەکە بەکارنەهێنن.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ئەو دوو ویلایەتە ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێناوە بەتایبەتی ئەوانی لە کەرتی تەندروستی و پۆلیس کاردەکەن، لەگەڵ کەسانی بەساڵاچوو لەگەڵ ئەوامەنەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
12كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









