هێزه‌كانى یه‌په‌گه هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر زاڵگهیهكى پێشمه‌رگه له سحێلا

كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN- بڕیار محەمەد
بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌كانى یه‌په‌گه هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر خاڵێكى پشكنینى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سحێلا، ده‌شڵێت: “داوا له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاشكرا بكه‌ن”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “شه‌وى رابردوو هێزێكى سه‌ربه یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) له سوریاوه په‌ڕیوونه‌ته‌وه ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زاڵگه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سحێلا ویستوویانه زاڵگه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن، به‌ڵام پاش زیاتر له كاتژمێر و نیوێك شه‌ڕ شكستیان هێناوه”.
وتیشى: “خۆشبه‌ختانه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هیچ زیانێكى گیانیان نییه، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه زۆر قورسبووه، هه‌ربۆیه‌شه داوا له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بخه‌نه‌ڕوو”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌ربه‌ست له‌زگین ره‌خنه‌ى تووندى له مه‌زڵوم كۆبانى، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات گرت و وتیشى: “وته‌كانى كۆبانى له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه هێرشى كردووه‌ته سه‌ر په‌كه‌كه راست نین، ئێمه و خۆشى ده‌زانین كه ئه‌و له قسه‌كانیدا ئازاد نییه و بۆچوونه‌كانى له‌ژێر هه‌ژموونى مامۆستاكانیدایه له قه‌ندیل”.
سه‌ربه‌ست له‌زگین روونیشیكرده‌وه: “پێویسته یه‌په‌گه كۆتا جارى بێت كه هێرشبكاته سه‌ر پێشمه‌رگه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌شكرد: “ئێمه 500 گوندمان له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى په‌كه‌كه‌وه وێران بوون، هاووڵاتییانیان بێكاربوون، وێرانبوون، بۆیه پێمانوایه په‌كه‌كه هێزێكه كه بووه‌ته دارده‌ستى هێزه بیانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێم زیانى پێبگات”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









