بۆ بەدەستهێنانی بڕێك داهات شارەوانی هەڵەبجە پەنا بۆ فرۆشتنی زەوی دەبات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی بەدەستخستنی بڕێك داهات و خەرجكردنی ئەو داهاتە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكاندا، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە پارچە زەوییەكی بازرگانی بەڕووبەری هەزار و 320 مەتر دووجا لە زیادكردنی ئاشكرادا دەفرۆشێت و داهاتەكەشی بۆ شارەوانی هەڵەبجە دەبێت.
فەرحان عیزەت، بەرپرسی ڕاگەیاندن لە سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی شارەوانی سەرجەم شارەوانییەكانی ئاگاداركردووەتەوە ئەگەر لە سنووری شارەكانیان زەوی بازرگیانیان هەیە دەتوانن بەڕێگەی موزایەدا بیفرۆشن و لە %100 داهاتەكەش بۆ شارەوانی دەگەڕێتەوە، بۆیە ئێمەش لە سنووری شارەوانی هەڵەبجە هیندە زەویمان نییە كە بتوانین هاوشێوەی شارەوانییەكانی سلێمانی و هەولێر بە نرخێكی زۆر بەرز بیفرۆشین ئەوەی هەمانە تەنیا زەوییەكە و خستومانەتە زیادكردنی ئاشكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە زەوییەكمان هەیە كە زەوی بازرگانی بێت كە ڕووبەرەكەی هەزار و 320 مەتر دوجایە و لە لایەن لیژنەیەكی پسپۆروە خەمڵاندن بۆ نرخی زەوییەكە كراوە و بۆ هەر مەترێك 312 هەزار دیناریان دیاریكردووە، زەویەكەش بریتییە لە موڵكی ژمارە (1882/2) كەرتی (1)ی دەوروبەری هەڵەبجە و بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەیفرۆشین.
ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاندن لە سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەروو، داهاتی فرۆشتنی ئەو زەوییە لە %100ی بۆ شارەوانی دەبێت و ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت ئەوەش بە پێی ئەو بریارەی كە پێش مانگێك لە لایەن وەزارەتی شارەوانییەوە دەرچوو ئاراستەی سەرجەم شارەوانییەكان كرا.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









