شۆرش ئیسماعیل: هیوادارین گرژییەكانی چەند ڕۆژی رابردوو كۆتایی پێبێت

شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە
SNN- بریار محەمەد
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لەبارەی گرژیە سەربازیەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەل پەكەكە ڕایگەیاند، هیوادارین گرژیەكان كۆتایی پێبێت، هێرش و پەلامارەكان دەست پێ نەكەنەوە و هیوادارین دەرس و پەند لەڕابردوو وەربگرین.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە كۆنكرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند لەبارەی گرژیەكانی چەند رۆژی رابردووی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هیوادارین گرژیەكان كۆتایی پێبێت ئومێدیش دەكام هێرش و پەلامارەكان دەست پێ نەكەنەوە و هیوادارین دەرس و پەند لەڕابردوو وەربگرین، ئەم ڕووداوانەش خزمەتی هیچ كەسێك و تەنانەت كوردستانیش ناكات، بۆیە دەبێ هەمووان پشوو درێژبین بۆ چارەسەری كێشەكان.
وتیشی : “تەنها دیالۆگ و گفتووگۆ تاكە چارەسەرە بۆ كێشە و گرژیەكان، مێژووش ئەوەی سەلماندوو شەڕكردن كێشەكان قوڵتر دەكاتەوە، ئێمەش وەك گەلێكی ئاشتی خواز دەستمان بۆ گەلانی عیراق و ناوچەكە درێژ دەكەین و ئامادەین بەگفتووگۆ چارەسەری كێشەكان بكەین دوور لەزمانی خۆسەپاندن و شەڕ، چونكە خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە شایانی ژیانێكی باشتر و چاكترن بۆیە هەڵەكانی حكومەت بۆ ئەوەدەبێت.”
لەبارەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوە و گەڕانەوەی پێشمەرگە وتی، ماددەی ١٤٠ كە ڕێگا چارەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی ناوچە كوردستانیەكان، بۆیە هیوادارین هەموو بگەڕێنەوە سەر جێبەجێ كردنی ماددەی ١٤٠ وەك نەخشەڕێگا بۆ چارەسەری كێشەی ناوچەكان و ئاسوودەبوونی هاوڵاتیەكانی ئەو ناوچانە.
لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەش وەزیری پێشمەرگەو وتی دەستكراوە بە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە سەرەتاش یەكەی ژمێریاری یەكخراوەتەوە، هەنگاوەكانیش بەرەو پێشەوە چووە، بەڵام پێویستی بەڕێككەوتنی سیاسی لەسەر ئاستی باڵا هەیە تاوەكو هەنگاوی زیاتر لەپڕۆسەی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بچێتە پێشەوە.
ئەوەشی خستە روو “پێویستە سیستەمێكی سەربازی یەكگرتوو دوور لەدەست تێوەردانی حزبی و سیاسی هەبێت بەهاوكاری هاوپەیمانان، پێشمەرگەش دڵنیا دەكەینەوە چاكسازیەكان لەبەرژەوەندی داهاتوویاندایەو هیوادارین لەگەڵ عیراقیش بگەین بەڕێككەوتنێكی هەمیشەیی بۆ تێپەڕاندانی دۆخی خراپی ئابووری و دڵنیاشم تێیدەپەڕێنین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









