
SNN
حکومەتی بەریتانیا رووبەڕووی رەخنە و توانجێکی زۆر بووەوە پاشئەوەی لەلایەن رێکخراوی یونسێف-ی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاوکاری منداڵی هەژار لەو وڵاتە کرا کە تائێستا رێکخراوەکە کاری هاوشێوەی نەکردووە پێشتر.
پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتە، دەڵێت “شەرمەزارییە بە یارمەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان، خواردن بدرێت بە نزیکەی 18 هەزار خێزانی هەژار لە بەریتانیا”.
ئەنگێلا راینەر جێگری سەرۆکی پارتی کرێکارانی نەیاری حکومەت دەڵێت: “نەدەبوو بە هیچ شێوەیەک بگەینە ئێرە، نابێت منداڵانمان را بێن لەسە ئەوەی رێکخراوێک یارمەتییان بدات کە کاری لە ناوچە کێشە لەسەر و جەنگاوییەکانە”.
پێشتر کابینەکەی بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رێگر بوو لەم هەڵمەتە، بەڵام دواتر بە فشاری چەند لایەنێک کە مارکۆس راشفۆرد ئەستێرەی تۆپی پێی ئینگلیز سەرپەرشتیدەکات، رێگە درا هاوکارییەکە دابەشبکرێت کە بڕی 25 هەزار پاوەنە و دەچێتە سندوقی یارمەتیدانی خێزانە هەژارەکان لە ناوچەی ساوسوارک لە باشووری لەندەن.
ئانا کیتلی بەڕێوەبەری بەرنامەی یونسێف لە بەریتانیا دەڵێت: “هاوکارییەکە خۆی لە پێشکەشکردانی 18 هەزار ژەمە خواردنیش دەبینێتەوە بۆ خێزانە هەژارەکان تا لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا بەهۆی کۆرۆناوە برسی نەبن”.
وتیشی: “ئەوە یەکەمینجارە رێکخراوی یونسێف هاوکاری لە بەریتانیا دابەشدەکات وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بانگەواز و کەمپەینی چەند کەسێک تا کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر ژیانیان کەمببێتەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









