بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بارگرانییەكی دیكەیە رووبەڕووی هاووڵاتییان دەبێتەوە

دۆلار و دینار
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەكات بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرژەوەندی چینی هەژران و مووچە خۆراندا نییە و كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك لە بازاڕدا ئەوەش بارگرانییەكی دیكەیە كە رووبەڕووی هاووڵاتییان دەبێتەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی بەSNNی ڕایگەیاند: چەند ڕۆژێكە نرخی دراوەكان بە تایبەت دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ژینی هەژران و كەمدەرامەتان دەبێت بەتایبەت فەرمانبەران و مووچە خۆران لە عێراق و هەرێمی كوردستان، چونكە ئەو سیاسەتەی كە لە عێراق پەیڕەودەكرێت بریتییە لە كڕینی شمەك و كاڵا لەدەرەوە بە دۆلار و فرۆشتنەوەی بە دینار لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە، نرخی ئەو شمەك و كاڵایانەش بەرز دەبنەوە كە پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتییانن بەتایبەت خۆراك و پێداویستییە سەرەكییەكان، ئەمەش دواجار لەبەرژەوەندی هاووڵاتییان و هەروەها چینی هەژران و كەمدەرامەتان بەتایبەت فەرمانبەران و مووچە خۆران نییە، چونكە داهاتی ئەوان بە دینارە، كاتێك دیناریش لەبەرامبەر دۆلار نزم بێت ئەوا بەهای دیناریش لاواز دەبێت و هەڵئاوسان دروست دەبێت.
سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا بانكی ناوەندی عێراقی بڕیاری كۆتایی نەداوە لەبارەی ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە نەرخی دۆلار و دیناردا لەبازاڕەكاندا سەریانهەڵداوە بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بانكی ناوەندی عێراق لێی بەرپرسە و هەر ئەوانیش دەتوانن جێگیری بۆ بازاڕی دراوەكان بگەڕێننەوە وەك ئەوەی لە ڕابردوودا پەیڕەویان كردووە نرخی 100 دۆلاریان بە 119 هەزار دینار خستووەتە بازاڕەوە.
وتەكانی سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی لە كاتێكدایە كە چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلار و دینار هەڵبەز و دابەز دەكەن و ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار بە بەرامبەر بە 129 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









