یەكێتی مامۆستایان پلانی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئاشكرا دەكات

SNN- بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ 17ی کانوونی یەکەم، لە شاری هەولێر كۆنفرانسێك بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندنی ئەلیكترۆنی و گەڕانەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن لەسەر ئاستی وەزارەتی تەندروستی و خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان رایدەگەیەنێت: لە 10/1/2021 ئەگەر دەستمان بە پرۆسەی خوێندن كردەوە دەتوانین قەرەبووی وەرزی یەكەمیش بكەینەوە، پشووەكان كەم بكەینەوە، خوێندن هەندێك درێژ بكەینەوە، كۆمەڵێك بابەت هەن سەرەكی نین و بابەتی لاوەكین نەخوێندرێن و نزیكی نەبینەوە، هەوڵدەدەین تەنیا بابەتە زانستیەكان وە دەكرێت هەندێ بابەتی وێژەیی لە هەفتەیەك سێ وانەیە دەكرێت بكرێ، بە دوو وانە یان یەك وانە هیچ كێشەیەك نییە.
م.ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بە SNNی راگەیاند: ئەو بڕیارە رەهەندێكی تەندروستییە واتا دەبێت ئێمە یەكەم جار سەیری راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بكەین، ئەگەر هاتو لە كاتێك وەزارەتی تەندروستی رێگەیدا بەوەی كە بارودۆخەكە باشە و دەكرێت دەرگای خوێندن بكرێتەوە، پێمان باشە بە شێوەیەكی چڕوپڕ و فراوان خوێندن بكرێتەوە لەبەر ئەوەی خوێندن ئەلیكتۆڕۆنی بە هیچ شێوەیەك قەرەبوی خوێندن ناكاتەوە، ئاگادارین ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیان و خوێندكاران هەر ئاگایان لەو سایتانە نیە و بەشداری نەكردووە تەنانەت لەناو مامۆستاكانیش .
ئاماژەی بەوەشكرد “لە حاڵەتێكدا ئەگەر لە 10/1 خوێندن نەكرێتەوە پرۆسەی خوێندن دەكەوێتە مەترسی ئەویش بەراستی كارەساتێكی گەورەی لێدروست دەبێت، بۆیە ئێمە وەك یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پیِشنیاری ئەوە دەكەین خوێندنی ئەلیكتڕۆنی ببێتە خوێندنی پاڵپشت و خوێندنی ئیلزامی نەبێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









