ڤیان سه‌برى: به‌ره‌وپێشچوونى باش له گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته‌ئاراوه

كۆبوونه‌وه‌ى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: ئه‌ژى عومه‌ر
SNN – عەلی حەمەسەعید
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ره‌وپێشچوونى باش له گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته ئاراوه، ده‌شڵێت: “شاندى باڵاى هه‌رێم ناگه‌ڕێته‌وه تاوه‌كو هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن”.
ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بە SNNی راگەیاند: “تا ئێستا شاندەكەی هەرێم هەر لە بەغدا ماونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان وەك ئەوەی لە هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن وابڵاوكراوەتەوە، بۆیە ئەو شاندەی هەرێم لە بەغدا دەمێننەوە تا ئەو كاتەی لەگەڵ بەغدا دەگەنە رێككەوتن و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان هه‌ردوولا”.
له‌باره‌ى نوێترین به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڤیان سەبری، وتیشى: “هاتنی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆن و لیژنەی یاسایی و دارایی هەنگاوێكی زۆر گرنگ و پێویست بوو، هەر ئەمە وایكردووە كە بەرەو پێشچوونی باش لە گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا بێتەئاراوە، بۆیە گەشبینین بەوەی كە دەبێت هەر لە كۆتایدا هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بگەنە رێككەوتن”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “ئەمڕۆش شاندەكە درێژەیان بە كۆبوونەوەكانیاندا، لەگەڵ سەرۆككۆمار كۆبوونەتەوە و هاوكات لە رۆژانی داهاتووشدا بەهەمانشێوە گفتوگۆكان درێژەیان دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









