هەوڵ هەیە کۆبوونەوەیەکی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا ببرێتە پەرلەمانی عێراق

شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات “شیعەكان دەیانەوێت بابەتی ڕێككەوتنی هەرێمی كوردستان بكەنە بابەتێكی پێشوەختەی هەڵبژاردن و بچووكکردنەوە و سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی هەرێم، دەشڵێت: بڕیار درا كۆبوونەوەیەکی نێوان حكومەتی هەرێم و ناوەند بهێنرێتە پەرلەمان”.
بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند “دوای ئەوەی وەك ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بەشداریمان كرد لەكۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنەی یاسایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان، ئەوەمان بۆ ڕوونبوویەوە كە شاندەكەی هەرێم جەختیان لەوەكردەوە ئەوان بۆ جێبەجێكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی هاتوون و بە تەواویش پێوەی پابەندن، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی هەموو پابەندبوونێكیان بە ئامادە بووانی كۆبوونەوەكە ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكەی هەرێم هەموو ئەم پابەند بوونەیان بە بەرپرسانی حكومی و حزبی وتووە ، بەڵام تا ئیستا وەڵامێكی ڕوون و یەكلا كەرەوەیان پێنەدراوە، بۆیە ئەوەی تێبینیدەكەین لەم بابەتەدا كە ناتوانرێت یەكلاییبكرێتەوە ئەوەیە كە بەشێكی زۆر لە فراكسیۆنە شیعەكان بابەتی هەرێمی كوردستانیان كردووەتە بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و مەبەستیانە دەسەڵاتەكانی حكومەتی هەرێم بچوك و سنووردار بكەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دەبوو حكومەتی هەرێم هەر زوو بەدەم ئەم پرسەوە بهاتایە و سوودی لەكات وەربگرتایە، چونكە ئەوەی ئێستا شیعەكان كردوویانەتە بیانوویان تێپەڕبوونی كاتە و هەرئەوەشە دەیانەوێت كات بكوژن بۆ ئەوەی بچینە ساڵی نوێ و نەتوانرێت ئەو پرۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانە جێبەجێبكرێت، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ئەوەیە كە لەكۆبوونەوەكە بڕیار درا كۆبوونەوەی نێوان دوو حكومەتی هەرێم و ناوەند بهێنرێتە پەرلەمان و هەردوولا پابەند بكرێن بە جێبەجێكردنی یاسای قەرز.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









