
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی هاوارییەكانی شاری هەڵەبجە دوو هاوڵاتی لە ماڵێكدا كوژران كە یەكێك لە كوژراوەكان تووشی كۆرۆنا بووە و خۆی كەرنتینە كردووە، هاوكات بەمەبەستی لێكۆڵینەوە تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە و پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی هاوارییەكانی شاری هەڵەبجە، دوو هاوڵاتی بەناوەكای (د. ش) و (هـ . أ) لە ماڵی خوشكێكی (د . ش) تەرمەكانیان بە كوژراویی دەدۆزرێتەوە، هاوكات یەكێك لە كوژراوەكان تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بووە و خۆی كەرەنتینە كردووە و كەسانی نەناسراو هەڵیكوتاوەتە سەریان و هەردووكیانی كووشتووە.
تا ئێستا هۆكاری ئەنجامدانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا نەكراوە و بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە، هاوكات پۆلیسش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
SNNچەند جارێك پەیوەندی بە پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەوە كرد، بەڵام بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە ڕووداوەكە ئامادە نەبوون زانیاری زیاتر بخەنەڕوو.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









