ئێران بنکەیەکی ئەتۆمی لەژێر زەوی بنیاتدەنێت

وێنەی دامەزراوەکە
SNN
کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیەکی ئەتۆمی لەژێر زەوی بنیاتدەنێت لە ناوچەی فۆردۆ، ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیێتد پرێس وێنەی پێگەکەی لە مانگە دەستکردەکانەوە وەرگرتووە و بڵاویکردووەتەوە.
تا ئێستا حکومەتی تاران دان بەوەدا نانێت کە لەژێر زەوی و لە ناوچەی فۆردۆ خەریکی دامەزراوەی ئەتۆمیی نوێ بێت، کە ساڵی 2009 تیمەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئەو شوێنەیان بۆ ئاشکرا بوو.
چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە سەرووبەندی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی سەرۆکایەتیدایە لە ئەمریکا و چاودێران دەڵێن ئەمە پێشهاتێکی باش نییە.
بەپێی وێنەکان دامەزراوەکە لە بەشی باکووری سووچی سەرەوەی دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ دروستدەکرێت کە کۆمپانیای ماکسار تێکنۆلۆجی بڵاویکردوونەتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









