حکومەتی عێراق 1 ملیۆن و نیو ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت

کۆرۆنا لە عێراق
SNN
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر واژوو بکات بەمەبەستی کڕینی 1.5 ملیۆن پێکوتەی دژە کۆرۆنا وەک قۆناغی یەکەم.
ریاز خەلفی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت: “لە قۆناغی کۆتایی گفتوگۆدان لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەر بەمەبەستی کڕینی پێکوتەکە و چاوەڕێدەکرێت چارەگی دووەمی ساڵی داهاتوو بگاتە دەستیان”.
خەلفی وتیشی: “حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە گرێبەستی کڕینی ڤاکسین دەکات کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ئازانسی دەرمانی بەریتانیا و ئەمریکاوە پەسەند کرابێت”.
ریاز خەلفی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کردووە “ڤاکسینەکە لەگەڵ گەیشتنی بە عێراق یەکەمجار لە ستافی تەندروستی و دواتر بەتەمەنەکان و پاشان ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەدرێت، ئینجا هێزە ئەمنیییەکان”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









