راهێنه‌ری باسكه‌ی یانه‌ی نه‌وتی باكوور: تیپه‌كه‌مان ئاماده‌كاری باشی هه‌یه بۆ خولی نایابی عێراق

باسکەی یانەی گازی باکوور
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
یانه‌ی نه‌وتی باكوور دووه‌مین یانه‌ی شاری كه‌ركوكه كه به‌شداری له ركابه‌رییه‌كانی خولی باسكه‌ی نایابی عێراق دەکات كه وا بڕیاره سبه‌ی رۆژی شه‌ممه 19/12/2020 له شاری به‌غداد ده‌ست پێبكات.
سه‌باره‌ت به تیپه‌كه‌یان و ئاماده‌كارییه‌كانیان، محه‌مه‌د ره‌حیم راهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی باكوور بۆ (snn ) وتی:” تیپه‌كه‌مان ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه‌و به‌شداریمان له پاڵهوانێتییەکی پاڵاوتن بۆ خولی نایاب كرد”.
وتیشی:” پێكهاته‌كه‌مان پێكهاته‌یه‌كی لاوه له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی به ئه‌زموونی وه‌ك یاریزان ( شوان ) له ده‌ربه‌ندیخان هه‌روه‌ها له چاوه‌ڕوانی پیشه‌گه‌رێكی لوبنانین كه له به‌غداد بگاته پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان پێش ده‌ستپێكردنی ركابه‌رییه‌كان”.
هه‌روه‌ها وتیشی:” پێكهاته‌كه‌مان به هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌كی گه‌نجه ، ئاماده‌کاری ده‌كه‌ین بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو،سه‌رجه‌میان له قوتابخانه‌ی باسكه‌ی كه‌ركوك بوون”.
سه‌باره‌ت به رۆڵی تیپه‌كه‌یان له خولی نایابی عێراق ، محه‌مه‌د ره‌حیم وتی:” زۆربه‌ی تیپه‌كانی خوله‌كه ئه‌زموونیان زیاتره له ئێمه ، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین بێجگە ركابه‌ریكردن سوود له‌م ئه‌زموونە وه‌رگرین”.
له كۆتاییدا ستافی ئیداری هونه‌ری تیپه‌كه‌یان ئاشكراكرد و وتی:” ستافی هونه‌ری پێكهاتووه له به‌نده وه‌كوو راهێنه‌ر و عومه‌ر خه‌لیل یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر و شوان محه‌مه‌د راهێنه‌ری لێهاتووی جه‌سته‌یی و مه‌هدی كه‌مال سه‌رپه‌رشتیار ئیداری”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









