پرۆسهى خوێندن لە وەرزی یەكەمەوە دەستپێدەكات یان وەرزی دووەم؟

كۆمهڵێك قوتابى له یهكێك له قوتابخانهكانى پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانيی كوردستان رایدهگهیهنێت: خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنی بەردەوامە و ئەگەر وەزارەتی پەروەردە ئهو جۆره خوێندنە پەسەندبكات ئەوا خوێندنی ناو پۆل لە وەرزی دووەمەوە دەستپێدەكات.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی تا ئێستا یەكلاییبووەتەوە ئەوەیە، بڕیارە لە 10ى كانونى دووهم، پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە، بەڵام ئەم بڕیارەش جارێكی دیكە قابیلی ئەوەیه لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناوە گۆڕانكاری بەسەردا بێت بە درێژكردنەوەی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن یاخود كردنەوەیان لەو وادەیەدا، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا خەمخۆرانی پەروەردە و وەزارەتی پەروەردە لە هەوڵداین كە خوێندنی ئەمساڵ ئەگەر وەرزێكیش بێت دەستپێبكاتەوە و نەفەوتێت”.
وتیشى: “ئێمە لە یەكێتی مامۆستایان هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووین كە ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لەكاتی خۆیدا خەرج بكرێت، بۆیە ئێستاش پێمان وایە، لەگەڵ بڕیاری دەستپێكردنەوەی خوێندن لەناو پۆل بەهەمان شێوە بڕیاری خەرجكردنی مووچە و شایستە داراییەكانی مامۆستایانیشی لەگەڵدا بدرێت بۆ ئەوەی مامۆستایان بتوانن روو لە ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە”.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ههر لەسەرەتای دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بڕیاری خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەرچووە و تا ئێستاش ئەو جۆرە خوێندنە بەردەوامی هەیە بۆ وەرزی یەكەم، بۆیە ئەگەر وەزارەتی پەروەردە و شارەزایانی ئەو وەزارەتە ئەو جۆرە خوێندنەیان پەسەندكرد، ئەوا بەدڵنیاییەوە پرۆسەی خوێندن كە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە بابەتەكانی وەرزی دووەم دەخوێندرێن، بەڵام ئەگەر خوێندنی ئەلیكترۆنی پەسەندنەكرا ئەوا لە وەرزی یەكەمەوە دەستپێدەكاتەوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









