ئەو پیاوانەی لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە کێشەی سێکسییان بۆ دروستدەبێت

پشکنین بۆ پیاوێک لە هندستان
SNN
چەند توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکیی کاریگەرییە خراپەکانی کۆرۆنای دەرخستووە کە لەسەر پیاوانی چاکەوەبووی ڤایرۆسەکە کەڵەکە دەبن لەڕووی تەندروستیی سێکسییەوە.
سایتی کلیفڵاند کلینیک بڵاویکردووەتەوە “گرنگترین جێماوە خراپەکانی کۆرۆنا لەسەر پیاوان، لاوازیی رەپبوونە کە تووشی کێشەیان دەکات لەکاتی سەرجێیکردندا”.
لێکۆڵینەوەکەی ئەو سایتە پزیشکییە دەریخستووە، کۆرۆنا هەوکردنێکی زۆر لە تەواوی جەستەدا دروستدەکات بەتایبەت دڵ و ماسولکەکانی دەوری، کە ئەوەش رەنگە ئەو رێچکەیە دابخات کە خوێن بۆ ئەندامی نێرینە دەنێرێت بەهۆی ئەو زیانەی بەر موولوولەکانی خوێن دەگات.
ریان بیرگلۆند پزیشک لە میز و میزەڕۆ دەڵێت: “ئەو کەسانەی تووشی حاڵەتی لاوازیی رەپبوون دەبن چ گەنج بن یان کەسانی کامڵ، هۆکارەکەی ئەوەیە کۆرۆنا بە خەستیی کاریگەریی کردووەتە سەریان”.
هاوکات یەکێک لە جێماوە خراپەکانی کۆرۆنا ئەوەیە کە پیتاندن کەمدەبێتەوە لە پیاواندا بەهۆی ئەو زیانەی کۆرۆنا دەیگەیەنێت بە جووتە گونەکان، بەوتەی د. بیرگلۆند “سەرەڕای کاریگەرییە دیارەکانی ئەم ڤایرۆسە بۆ سەر تەندروستی سێکسیی لای پیاوان، هێشتا پێویستمان بەوە هەیە توێژینەوەی ورد تر و فراوانتر بکەین لەسەر کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە لە داهاتوویەکی دووردا کە چی لە مرۆڤ دەکات”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









