“حكومەتی هەرێم شكستی هێناوە لە ئابووری سەربەخۆ بۆیە تا دێت قەوارەی هەرێم بچووك دەكرێتەوە”

مەحمود عوسمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سیاسەتمەدارێكی كورد ئاماژە بەوە دەكات لە دوای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان قەوارەی هەرێم زۆر بچوككرایەوە، هاوكات لە دوای شكستهێنانی ئابووری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوت هێندەی دیكە قەوارەی هەرێم بچوككرایەوە، بۆیە ئێستا هەموو كێشەی كورد بووەتە مووچە و بودجە ئەمەش بە دڵی وڵاتانی دەورووبەرە، داواكردنی كۆی مەلەفی نەوتی هەرێمیش هێندەی دیكە قەوارەی هەرێم بچوك دەكاتەوە.
د. مەحمود عوسمان، بە SNNی ڕاگەیاند: لە بنەڕەتدا عێراق بڕوای بە فیدراڵی نەبووە و نییە ڕاستە لە دەستوور باس لە فیدڕاڵی كراوە بەڵام لەڕابردوو لە ئێستاو داهاتووشدا كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا هەر بە چارەسەر نەكراوی ماوەتەوە و دەمێنێتەوە چونكە عێراق نایەوێت هەرێم دەستەڵاتی زۆری هەبێت تا ئێستا مادەی 140 ی جێبەجێنەكردووە و كار بۆلابردنیشی دەكات كێشەی پێشمەرگەی چارەسەر نەكردووە ئامادەنییە پشكی هەرێم دابین بكات كە مافی خۆیەتی، هەموو ئەم بابەتە سەرەكیانە لە مووچە و بودجەدا بچوككراوەتەوە ئەوەش لەبەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی دراوسێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم پێویستی بە پارەیە ئامادەیە بەهەموو شێوەیەك سازش بكات و كردوشییەتی، لەبەرامبەریشدا عێراق ئەمەی وەك هەلێك قۆستووەتەوە كە بتوانێت زیاتر هەژموونی خۆی بەسەر هەرێمدا بسەپێنێت و دەستەڵاتی هەرێم كەمبكاتەوە بۆ ئەوەش هەر جارە و بیانوویەك دەدۆزنەوە فشاری زیاتر دەكەن وڵاتانی دراوسێش ڕۆڵی كاریگەریان هەبووە لەم بابەتەدا كە كۆی گشتی پرۆسەكە لە پێناو نەهێشتن یان بچوككردنەوەی تەواوەتی قەوارەی هەرێمی كوردستانە.
ئەو سیاسەتمەدارەی كورد ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم لەڕابردوودا بە وردی لێكۆڵینەوەیان لە ڕاگەیاندنی ئابووری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوت نەكردەوە ئەمە وایكرد كە شكست بهێنن لە ڕاگەیاندنی ئابووری سەربەخۆ حكومەتی هەرێم نەیتوانی مووچە و بودجە بە بێ عێراق دابین بكات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و لەدەستدانی ڕووبەرێكی زۆری خاكی كوردستان قەوارەی هەرێمی زۆر بچووكردەوە لەناوخۆ و دەرەوە، ئێستاش كە عێراق داوای كۆی گشتی مەلەفی نەوت دەكات هێندەی دیكە قەوارەی هەرێم بەرەو نەمان و بچووكبوونەوە دەچێت، هەموو ئەمانەش لە ئەنجامی یەك دەنگ نەبوون و بوونی جیاوازی لە نێوان حزبە كوردستانییەكان سەریهەڵداوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









