ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەنێوان شاندی هەرێم و عێراق بەڕێوەدەچێت

لۆگۆى حكومهتى عێراق و حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو شاندی حكومەتی هەرێم و عێراق، وابڕیارە ئەمڕۆ شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و عێراق كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامبدەن.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی (قوباد تاڵەبانی) هەر لە بەغدا ماونەتەوە داوایان لە شاندی دانوستانكاری حكومەتی عێراق كردووە ئەمڕۆ گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكان دەستپێبكەنەوە بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا سەبارەت بە گەیشتن بەڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی مەلەفی نەوت و پشكی هەرێم لە مووچە و بودجەی گشتی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەنێوان شاندی حكومەتی هەرێم و وەزیرانی نەوت و دارایی عێراق، چەند وەزیرێكی دیكەی پەیوەندیدار بەڕێوە دەچێت و ئەگەرێكی زۆریش هەیە (مستەفا كازمی) سەرۆكوەزیران بەشداری كۆبوونەوەكە بكات بەو پێیەی كە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ و یەكلا كەرەوە دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بارودۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و هەرێمی كوردستان ئەوە دەخوازێت هەردوولا بگەنە ڕێككەوتن لەسەر ئەو كێشە و گرفتانەی تا ئیستا لەسەری ناكۆكن، چونكە درێژەدان بە هێشتنەوەی ئەو ناكۆكییانە لەبەرژەوەندی هیچ لایەكیاندا نییە، بۆیە هەردوولا هەوڵی ڕێككەوتن دەدەن و هەر لایەكیشیان دەیەوێت رێككەوتنێك بێت كە لەبەرژەوەندی خۆیدا بێت ئەوەش حاڵەتێكی سروشتییە لە كاری سیاسی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









