لە رووی یاساییەوە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک دژ بە سلێمان هەڵشۆی بوونی نییە

سلێمان هەڵشۆی
SNN- محەمەد مستەفا
پارێزەرێک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بەدەست ئەو کەسانەوە نییە کە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆی کردووە بۆ ئەوەی لە دادگا داوای مافی خۆیان پێبکەن.
عەبدولڕەحمان محەمەد پارێزەری ڕاوێژکار بە SNN ی ڕاگەیاند: ماوەی سێ ڕۆژە چەندین نوسراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە کە باس دەکرێن ئەمانە نوسراوی مامەڵەی نێوان سلێمان هەڵشۆی و ئەو کەسانە بووە کە مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە ، بەڵام لە رووی یاساییەوە ئەم نوسراوانە هیچ بەهایەکیان نیە چونکە ئەو نوسراوانە هیچیان بەڵگەنامەی فەرمی نین.
وتیشی “لە ڕووی یاساییەوە ناتوانرێت سلێمان هەڵشۆی بە تۆمەتی فێڵ کردن تاوانبار بکرێت چونکە ئەو هیچ کەسێکی بە زۆر پەلکێشی ئەو مامەڵەیە نەکردووە بەڵکو هاووڵاتییان بە خواستی خۆیان پارە و ئۆتۆمبێل و چەک و زێڕیان پێداوە و بە خواستی هەر دوولا بووە”.
ئەو پارێزەره باسی لەوەشکرد: هەر کاتێک دوو کەس مامەڵەی پارەیان ئەنجامدا گەر هاتبوو بڕی پارەکە لە 7500 عێراقی زیاتر بوو دەبێت بەڵگەنامەی فەرمی لە نێوان ئەو دوو کەسە هەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی بوونی کێشە ئەو کەسانە بتوانن لە دادگا داوای مافی خۆیان بکەن.
عەبدولڕەحمان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەو کەسانەشی کە سکاڵایان تۆمارکردووە دژی سلێمان هەڵشۆی گەر هیچ بەڵگە و نوسراوێکی فەرمی و یاساییان لەلا نەبێت لە دادگای بەرایش ناتوانن مافی خۆیان وەربگرنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









