دانیشتووانى گوندى كۆرى له هه‌ولێر داواى پاراستنى به‌شى سه‌وزایی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن

پرۆژه‌ى گوندى كۆرى له شارى هه‌ولێر
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
دانیشتووانى گوندى كۆرى له شارى هه‌ولێر نیگه‌رانن له‌وه‌ى به‌شى سه‌وزایی پرۆژه‌كه‌یان به‌ر شەقامی 150 مەتری ھەولێر و پرۆژه‌یه‌كى تر‌ى نیشته‌جێبوون ده‌كه‌وێت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى شاره‌وانیش له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: “سه‌ردانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون كردن بۆ داواكارییه‌كانیان”.
لوقمان وەردی، سەرۆکی لیژنەى شاره‌وانی لە پەرله‌مانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی کۆری کۆبووینەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ئەوان چه‌ند داواكارییه‌كیان خسته‌ڕوو له‌وانه: دەروازەی گوندەکە بەھۆی پرۆژەی تازەی نیشتەجێبوون بەرەو رووی شه‌قامى 150 مەتری دانەخرێت، شوێنی سەوزایی بەردەم دەروازەکە بەر پرۆژەکە نەکەوێت و پارێزگاری لە ناوچەی سەوزایی بکرێت، دوو بیری ئاوی لێیە کە ئاوی خواردنەوەی پرۆژه‌كه دابیندەکهن و دەکەونه ناوچەی سەوزایی بەردەم گوندی کۆری پارێزگاری‌یان لێبکرێت”.
وتیشى: “دانیشتووانى پرۆژه‌كه داوایانكرد، لیژنەی شارەوانی سەردانێكی مه‌یدانی گەڕەکەکەیان بکات بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کێشەکان و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنییان، ھەر هه‌مان رۆژ شاندێکی لیژنەی شارەوانی سەردانی گەڕەکەکەمان کرد و لەنزیکەوە لەگەڵ دانیشتووانه‌كه‌ى كۆبووینه‌وه و بۆمان ده‌ركه‌وت كه داواكارییه‌كانیان ره‌وان”.
له‌باره‌ى به‌دواداچوونكردن بۆ كێشه‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه سەرۆکی لیژنەى شاره‌وانی لە پەرله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى شاره‌وانى، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه”.
گوندی کۆری دەکەوێتە نێوان شەقامی 150 مەتری ھەولێر و ناحیەی بەحرکە لەئێستادا هه‌زار و 500 خێزان نیشتەجێى ئەو پرۆژه‌یه‌ن، پێشتر وەک یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان و کەسانی کەمدەرامەتدا دابەشکراون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









