ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانەکەی شەوی رابردووی ناوچەی سەوز راگەیاند

SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی بەغدا کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای بەئامانجگرتبوو رایگەیاند: هەر هێرشێک بۆ سەر ناوەەندە دیپلۆماسیەکان و ناوچە جێنشینەکان لە عێراق رەتدەکەینەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: “کاتی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کاتی بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەوبارەیەوە، گومانی لای ئێمە دروستکردووە، پێمان وایە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوەختە ئامادەکراوە”.
سەبارەت بە قسەکانی مایک پۆمپیۆ کە ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە لەپشت هێرشەکەوە بووە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: “ئەو تۆمەتانە درۆیە، دروستکراوە، بەهەڵابردنە، ئێمە ئەو قسانەی ئیدانە دەکەین”.
وتیشی: “ئێمە متمانەمان بە حکومەتی عێراق هەیە کە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بدۆزێتەوە و ئەو دەستە ئاشکرابکات کە لەپشتیەوەیەتی.
ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو سێ هێرشی مووشەکی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و لەرێگەی سیستەمی مووشەکی ئەمریکاوە وەڵامدرانەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









