وەزیری کشتوکاڵ: بەرهەمی ناوخۆیی تەواوی وەرزەکان دەخرێنە بازاڕەکانەوە

وێنە: SNN
SNN- بڕیار محەمەد
وەزیی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت سەرقاڵی دروستكردنی خانوێكی شوشەین لەسەر رووبەری 300 دۆنم زەوەی بە تەواو كردنی ئەم خانووشەشەیش بەرهەمەی ناوەخۆی لە تەواوی وەرزەكان لە نیوچ بازارەكانی كوردستاندا دەبێت .
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كارەكانی سەردانی عەلوەی هاوچەرخی هەولێر و ژمارەیەك خانووی پلاستیكی و خانووی شووشەی مۆدێرنمان کردووە، بە تەواو كردنی ئەو پرۆژانەی لە عەلوەی هاوچەرخدا هەیە دەتوانین پەرە بە بەرهەمە ناوخۆییەكان بدەین و لە تەواوی وەرزەكان بەرهەمەی خۆماڵی هەبێت .
وتیشی: دەمانەوێت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكان بكەینە هەلێك بۆ گرنگیدان بە بەرهەمە ناوخۆییەكان وهەروەها باڵانسی نرخ لە بازاڕەكانی خۆمان لەگەڵ بازاری وڵاتانی دراوسێ جیاواز بێت، بۆ ئەوەی چیتر دراوی خۆمان نەچێتە وڵاتانی دیكە، بۆیە پرۆژەی خانووی پلاستیكی لە نێو عەلوەی هەولێر دەبێتە دەسپێكێك بۆ بووژانەوەی بەرهەمی ناوخۆی .
وتیشی: كار بۆ ئەوەی دەكەین لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی عەلوەی هاوچەرخی هەولێر دروست كرد بەدروستكردنی خانوێكی شوشە لەسەر رووبەری 300 دۆنم زەوی، بێگومان ئەو خانووە شوشەیەش هاوكار دەبێت بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆی زیاتر بكەین و بە كواڵێتیەكی باشتر، هەروەها هەر لە نێو عەلوەی هاوچەرخی هەولێر سەنتەرێكی توێژینەوەش دروست دەكرێت و ئەو سەنتەرە دەتوانێت مۆڵەتی باشترین بەرهەم بداتەوە ئەو جووتیارنەی بەرهەمەكانیان كواڵێتی زۆر باشە و تەندروستە .
لەبارەی كاتی گواستنەوەی عەلوە كۆنەكەی هەولێریش وەزیری كشتوكاڵ رایگەیاند: ئەو بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی شارەوانی و پارێزگاری هەولێر هەیە، لە راستیدا من نازانم كەی عەلوە كۆنەكەی دەگوازرێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئامادەكاری دەكرێت، بۆ ئەوەی عەلوە كۆنەكە بگوازرێتەوە بۆ نێو عەلوەی هاوچەرخی هەولێر .

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









