رێژەی سەوزایی هەرێم لەخوار ستانداردەوەیە؛ لە هەولێریش کەمترینە

هەولێر
SNN- بریار محەمەد
وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت بەگوێرەی ستانداری جیهانی، رێژەی سەوزایی لە شارەكان دەبێت لەنێوان 15% بۆ بۆ 30% كەمتر نەبێت، بەڵام لە هیچ شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان سەوزایی رێژەی 13%ی تێنەپەڕاندووە، دەشڵێت: هەولێر بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کەمترین رێژەی سەوزایی هەیە.
ئەحمەد محەمەد، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: رێژەکەی بەپێی دوایین رووپێوی کە کراوە و ساڵی 2015 لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاتووە بۆمان دەركەوتووە رێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان لە 12 و پۆینت 4 ئەمەش لەگەڵ ستاندارە جیهانییەكان کەمە، چونكە بەپێی ستاندارە جیهانییەكان دەبێت رێژەی سەوزایی لە شارەكان لەنێوان 15% بۆ بۆ 30% كەمتر نەبێت.
لە 2015ەوە هیچ رووپێوییەک بۆ دیاریکردنی رێژەی سەوزایی هەرێم نەکراوە
وتیشی : بەرزترین رێژەی سەوزایی لەسەر ئاستی پارێزگاكان بەم شێوەیە یە لە پارێزگای دهۆك: ( 27.58%)و لە پارێزگای هەڵەبجە (10.04%) هەروەها لە پارێزگای سلێمانی (9.1%) لە پارێزگای هەولێر: (9.05 % ) و گەرمیان: (4.4%).
بێ ئاوی و نەبوونی بودجە هۆکاری وشکبوونی پارکەکانبوون
ئاسۆ شكاك، سەرۆكی رێكخراوی ئاڤیاری هۆشیاریی ژینگە بە SNNی راگەیاند: بەهۆی بێ ئاوی و بێ بودجەیی چەندین پارك وشكبوون و چەندین ناوچەی سەوزاییش كراونەتە باڵەخانە، بە تایبەت لە شوێنەكانی نیشتەجێبوون، هەروەها لە گەڕەكەكانیش زۆر كەم دار دەچێندرێت: “یەك دار ئۆكسجینی سێ مرۆڤ دابین دەكات، ئەگەر گەڕەكێك هەزار كەسی تێدا بژیت پێویستی بە 300 دارە، ئێستا بۆ ئەو مەبەستە خەریكی لێكۆڵینەوەیەكین لە شاری هەولێر و دەمانەوێت داتای ورد كۆبكەینەوە، ئەمانە هەموو هۆكارن بۆ كەمی رێژەی سەوزایی .
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









