چەند چارەسەرێک بۆ کێشەکانی گوندی کۆری لە هەولێر دەدۆزرێتەوە

SNNـ بریار محەمەد
سەرۆکی لیژنەی شاروانی لە پەرلەمانی کوردستان دوابەدوای بەدواداچوون بۆ کێشەی دانیشتوانی گوندی کۆری لایەنە پەیوەندارەکان بەڵێنیان پێدان کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت .
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ شاندێک لە لیژنەی شارەوانی گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار کە پێکھاتبوو لە پەرلەمانتاران لوقمان وەردی سەرۆکی لێژنە ھەریەک لە دکتۆر زێدان برادۆستی و دکتۆر محی الدین حسن ئەندامانی لیژنەی شارەوانی سەردانی ھەریەک لە سەرۆکی شارەوانی ھەولێر و بەرێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر و سەرۆکی شارەوانی دووی ھەولێریانکرد، لەو سەردانەدا جەختکرایەوە لە جێبەجێکردنی تەواوی داواکاری دانیشتوانی گوندی کۆری .
لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەی شەروانی لە پەرلەمانی کوردستان بە snnی ڕاگەیاند ، دوای وتوێژ و ڕاگۆرینەوە جەختکرایەوە لە جێبەجێکردنی داواکاریەکانی دانیشتوانی گوندی کۆری.
بریاردرا دەستکاری رێگەی دەروازەی گوندی کۆری نەکرێیت بە ئاراستەی شەقامی 150 مەتری وەک خۆی تایبەت دەبێیت بە ھاتوچۆی ھاووڵاتیانی گوندی کۆری، ئەم رێگەیە ناخرێتە سەر پرۆژەی گوندی ئیسپانی .
وتیشی، سەبارەت بە ھەردوو بیری ئاو خواردنەوەی گوندی کۆری وەک خۆی پارێزگاری لێبکرێت و تایبەت دەبن بە گوندی کۆری، بۆ رووبەری سەوزایی لە دوو ھەفتەی داھاتوو بەھەماھەنگی ھەردوو لا رووبەری سەوزایی چارەسەربکرێیت، لە کۆتایدا جەختمانکردەوە پێویستە کارکردن لەوبەشەی پرۆژەی گوندی ئیسپانی رابگیرێیت کە کێشەی لەسەرە تا کێشەی ھاوڵاتیانی گوندی کۆری چارەسەردەکرێت .
گوندی کۆری دەکەوێتە نێوان شەقامی 150 مەتری ھەولێر و ناحیەی بەحرکە لەئێستادا ههزار و 500 خێزان نیشتەجێى ئەو پرۆژهیهن، پێشتر وەک یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان و کەسانی کەمدەرامەتدا دابەشکراون.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









