بۆچی حکومەت تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەکردوە؟

مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیرانى عێراق و دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی نزیكەی هەفتەیەكە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2021 پەسەند كردووە، بەڵام تا ئێستا حكومەت پرۆژە یاساكەی ڕەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نەكردووە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش هۆكاری نەناردنی پرۆژە یاساكە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە حكومەت دەیەوێت بە تێپەڕكردنی كات فشار لەسەر پەرلەمان دروست بكات بۆ تێپەڕاندنی.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە ئەوەش دوای ئەوەی كە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پرۆژە یاساكە پەسەند كراوە و دەبوو هەر لە دوای پەسەندكردنیشی راستەوخۆ رەوانەی لیژنەكەی ئێمە بكرایە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بڕگە و مادەكانی، چونكە زۆر زۆر درەنگە و كاتیكی زۆر بەسەر ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق تێپەڕیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری نەناردنی پرۆژە یاساكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی هەرزوو ئەوەی ڕاگەیاند كە ئەگەر بە زووی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند نەكرێت ئەوا ناتوانن لە مانگی داهاتوو مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشبكەن، بۆیە لە ئێستادا حكومەتی عێراق كاتی لەبەرژەوەندی خۆی بەكار هێناوە دەیەوێت كاتێكی زۆر بكوژێت و هێندە كات لەبەردەم پەرلەمان نەمێنیتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاساكە و دواجار فشار لەسەر پەرلەمان دروستبكرێت بۆ خێرا تێپەڕاندنی بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سیناریۆیەی كە بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دانراوە هەمان ئەو سیناریۆیەیە كە بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان بەكارهێندرا، فشارێكی زۆر لەسەر پەرلەمان دروستكرا بە بیانووی ئەوەی ئەگەر پەرلەمان ئەو یاسایە پەسەند نەكات ئەوا حكومەت پارەی لەبەردەستدا نابێت بۆ دابەشكردنی مووچە، بۆیە بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیش تێپەڕێت بە هەمان شێوە فشار دروست دەكەن كە ئەگەر بە خێرایی پرۆژە یاساكە جێبەجێ نەكرێت ناتوانن مووچە دابەشبكرێت كە ئەمەیان لەوانەیە لەبەرژەوەندی كورددا بێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









