“دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار رێژه‌ى قه‌رزه ناوخۆییه‌كانى عێراق كه‌مده‌كاته‌وه”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى بودجه له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار بڕى قه‌رزه ناوخۆییه‌كانى عێراق كه‌مده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: “ئه‌و شۆكه‌ى كه ئێستا بازاڕى عێراق تووشیبووه پێویستبوو”.
حازم هادى، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى بودجه له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “سوودى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق له‌وه‌دایه، پاره گلده‌داته‌وه و دوورده‌كه‌وێته‌وه له قه‌رز كردن، چونكه رێژه‌ى قه‌رزه‌كانى عێراق گه‌یشتووه‌ته 160 ترلیۆن دینار، به هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه‌وه ناوخۆى و ده‌ره‌كى”.
وتیشى: “به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه گیراوه‌ته‌به‌ر له كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، رێژه‌ى قه‌رزه ناوخۆییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر شانى حكومه‌ت كه‌متربووه‌ته‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى بودجه له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌و شۆكه ئابوورییه‌ى كه ئێستا له بازاڕه‌كانى عێراقدا رووده‌دات، پێویستبوو، چونكه داپۆشینى كێشه ئابوورییه‌كانى عێراق به قه‌رزكردن ده‌بووه هۆكارى له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌رى وڵات”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “خراپى و شكستى سیاسه‌تى ئابوورى عێراق له ساڵانى رابردوودا وایكردبوو عێراق ببێته بازاڕى كاڵاى هاورده‌كراو، ئه‌مه‌ش بووه هۆكارى دابه‌زینى رێژه‌ى داهات و خراپبوونى دۆخى ئابوورى، ئه‌و دۆخه‌ى لێدروستبوو كه ئێستا له عێراق هه‌یه”.
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








