عێراق.. 97٪ی گیراوان دوای ئازاد بوونیان تاوان ئەنجامدەدەنەوە

شوان سابر سەرۆکى تۆڕەی دادپەروەری
SNNـ بڕیار محەمەد
تۆڕی دادپەروەرى بۆ بەندییەکان ئاشکرایدەکات بیناى بەندیخانەکانى عێراق زۆربەیان وەک پێویست نین و بەپێی پێوەرەکان نین و بەرنامەکانى چاکسازییان لاوازە، تەنانەت مرۆڤەکان دواى ئازاد بوونیشیان %97 یان دوو جار گەڕاونەتەوە بەندیخانەکان.
ئەمڕۆ شەممە ڕاپۆرتى تۆڕی دادپەروەرى بۆ بەندییەکان خرایە ڕوو کە 11 رێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى بەمەبەستى هەڵسەنگاندنى دۆخى زیندانییەکان سەردانى 30 بەندیخانەیان کردووە.
شوان سابر سەرۆکى تۆڕەی دادپەروەری لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند “هێشتا لە بەندیخانەکانى عێراق کێشەى جەنجاڵى و زۆریی ژمارەى گیراوان و ڕاگیراوان هەیە، بەشێوەیەک لە هەندێک بەندیخانە گەیشتووەتە 7 بەقەد ستاندەردى خۆی جگە لەوەى کە بیناى بەندیخانەکان بەپێی پێوەرەکانى بەندیخانەى سەردەم نین، هەروەها پۆلێنکردنى زیندانییەکان گرفتیان هەیە و پێداویستى مانەوە و جلى تایبەتى بۆ ڕاگیراوان و پێخەفیان هەیە.
لەبارەى خزمەتگوزارى تەندروستیی و خوێندنەوە ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە هەموو بەندیخانەکان بنکەى تەندروستییان هەیە، بەڵام وەک پێویست خزمەتگوزارى پێشکەش ناکەن، ئەوە جگە لەوەى کە لە بەندیخانەکان پرۆسەى خوێندن و پەروەردەکردن گرفتى هەیە و بەشێک لە وانەکان دەخوێنن، بەڵام وانەکانى دیکە فەرامۆش دەکرێن.
لەبارەى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەریش لە بەندیخانەکان ئاشکریانکرد کە %27ى زیندانییەکانى عێراق ماددەى هۆشبەرى تێدا گیراوە و هەوڵى لەو جۆرەش بەردەوام بووە بۆ ئەوەى ماددەى هۆشبەر بگاتە زیندانییەکان.
هەروەها ڕوونیشیکردەوە کە پڕۆگرامى چاکسازى لە ناوەندەکانى بەندیخانەکان وەک پێویست نییە بۆیەش %97ى ئەوانەى کە ئازادکراون دواتر تاوان ئەنجامدەدەنەوە و دووبارە دەستگیر دەکرێنەوە.
لەبارەى ئەو لایەنە ئەرێنییانەى بۆشیان دەرکەوتووە لە بەندیخانەکان ڕاپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە %100ى هەموو بەندیخانەکان تۆمارى زیندانییەکانى تێدایە و %84 یان کراوەن بە ڕووى ئاژانس و ڕێکخراوەکان %97ی زیندانەکان چاودێری بەردەوامى لە ڕێگاى کامیراوە تێدایە، هەموو زیندانییەکان بنەماکانى پاک و خاوێنى و ژەمە خۆراک بۆ زیندانییەکان بوونى هەیە و هەموو زیندانییەکان توێژەرى کۆمەڵایەتى تێدایە.
هەروەها باسی لەوەکرد کە ئەوانەى سەردانیان کراوە زانیارییان هەبووە لەسەر شوێنەکان و ڕێکارەکان و هەموو زیندانییەکان پێڕەوى بیروڕاى ئایینى خۆیان دەکەن و هیچ کام لە زیندانییەکان کارى گرانیان پێ ناکرێت.
بەندیخانەکانى ئافرەتانیش لەلایەن ئافرەتانەوە بەڕێوە دەبرێن و ڕێنمایی هەن بۆ کارگێڕەکان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









