تەندروستی سلێمانی: بەشێکی زۆر لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا نەخۆشی تیادا نەماوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد كە لە ئێستادا دۆخی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە دۆخێكی زۆر باشدایە و لە ژێر كۆنترۆڵدایە دەشتوانین چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێكی تایبەت بە كۆرۆنا دابخەین بەڵام نامانەوێت جارێ ئەو بڕیارە بدەین بۆیە ئەگەر ئەم دۆخە هەروا بەردەوام بێت لەسەرەتای مانگی داهاتووە بڕیاری داخستنیان دەدەین.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە بەهۆی پابەند بوونی هاووڵاتیانی سلێمانی بە رێنماییە تەندروستییەكان لە ئێستادا بە بەراورد بە دوو مانگی رابردوو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چ لە ڕووی توشبوون و هەروەها گیان لەدەستدان بەڕێژەیەكی زۆر كەمیكردووە كە جێگای دڵخۆشییە، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نایەت ڤایرۆسەكە لە ناو هاووڵاتیاندا نەمابێت بەڵكوو دەبێت بەردەوامبین لە خۆپارێزییەكان دژ بەو ڤایرۆسە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بە دەیان نەخۆشخانە و سەنتەری تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراونەتەوە، لە ئیستادا بەشێكی زۆری ئەو نەخۆشخانە و سەنتەرانە یان نەخۆشیان تێدا نەماوە یاخود ژمارەیەكی زۆر كەمیان تێدایە، بەڵام ئێمە جارێ بڕیاری داخستنی ئەو نەخۆشخانە و سەنتەرانە نادەین چونكە دەمانەوێت چاوەڕێی زیاتر بكەین بزانین ئاخۆ جارێكی دیكە دۆخەكە پێچەوانە نابێتە یان هەر بەردەوام ڕوو لە كەمیدەكات.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی ڕوونكردەوە: ئێمە ئێستا دەتوانین ئەو كەسانەی تووشبوون بە كۆرۆنا هەموویان لە یەك نەخۆشخانە یان سەنتەرێك كۆبكەینەوە و ئەوانی دیكە دابخەین، بۆیە چاوەڕێی دۆخەكە دەكەین ئەگەر بزانین هەروا بەردەوام ڕوو لەكەمبوونەوە و نەمان دەچێت ئەوا لەمانگی داهاتوودا ئەو پلانە جێبەجێدەكەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









