
میسی و پۆچتینۆ
SNN Sport
رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی سێ رێگای میسی لە هاوینی داهاتوو بۆ یەکلاکردنەوەی داهاتووی ئەم یاریزانە ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت کە داهاتووی دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی نوێ رووندەبێتەوە نەک لەم کاتەی ئێستا.
ئەلفریدۆ مارتینێز رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، میسی بۆ وەرزی نوێ و لە هاوینی داهاتوو سێ رێگای لە بەردەمدایە، کە یەکێکیان مانچستەرسیتی و پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئەو یانەیەیە.
دووەم رێگا میسی لە بەردەمیدایە، پەیوەندیکردن بە یانەی پاریس سانجێرمان و جارێکی تر یاریکردنە لەگەڵ نەیمار دا سێلڤا.
سێیەم رێگا کە لە بەردەمی میسیدایە، مانەوەیە لە یانەی بەرشەلۆنە، ئەمەش لە ئەنجامی گفتوگۆی ئەم ئەستێرە دەبێت لەگەڵ ئەو سەرۆکەی کە یانەکە لە داهاتوودا هەڵیدەبژرێت و ئەگەر میسی ئەو بەڵێنەی کە خۆی دەیەوێت، پێی بدرێت، دەمێنێتەوە، بەڵام لە ئەگەری هەر بەڵێنێکی تر کە بە دڵی نەبێت، یەکێک لە دوو رێگاکەی تر هەڵدەبژێرێت.
لە کۆتایدا ئەم رۆژنامەنووسە دەڵێت:” یانەی پاریس سانجێرمان رێککەوتنی لەگەڵ پۆچتینۆ داخستووە، یانەکە دەیەوێت ئەم راهێنەرە نوێیە وەک پردێک هەوڵی هاتنی میسی بدات،بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک لە نێوان هەردوولادا نییە.
بە پێی نوێترین هەواڵیش کە رۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە،یەکێک لە داواکارییەکانی پۆچتینۆ بۆ ئەوەی واژوو لەسەر گرێبەستی پاریس سانجێرمان بکات، گرێبەستکردنە لەگەڵ میسی.
میسی لە 30ی حوزەیرانی 2021 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەواو دەبێت، 6 مانگ پێش ئەو بەروارە دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک کە دەیەوێت بکات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









