كۆرۆنا زیانی زیاد لە نیو ملیۆن دۆلاری بە گەشتوگوزاری هەرێم گەیاندووە

چهند گهشتیارێك له چیاى كۆڕهك | فۆتۆ: دهستهى گهشتوگوزار
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بە بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو جوڵەی گەشتیاری لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم بە تایبەت گەشتیاری زستانە زۆر زیادیكردووە، بەڵام لە مساڵدا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی زیاد لە نیو ملیۆن دۆلار زیان بە كەرتی گەشتوگوزاری هەرێم گەیشتووە.
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان زیانی گەورەی بەركەوتووە، بەجۆرێك تەنیا لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاد لە نیو ملیۆن دۆلار زیان بەكەرتی گەشتوگوزار كەوتووە، بەڵام لە ئێستادا بە بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو جوڵەی گەشتیاری زۆر گەشەی كردووە، ئەوەش بەهۆی باشتربوونی دۆخی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم و پارێزگاكانی دیكەی عێراق كاریگەری زۆری هەبوو لە وەستاندنی جوڵەی گەشتیار، بەڵام دوای ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە ئێستادا ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم دەكەن.
وتەبێژەكەی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، قەدەغەكردنی ئەنجامدانی بۆنە و ئاهەنگەكان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ كاریگەری خۆی هەبووە لە هاتنی ژمارەیەكی زۆرتری گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان بەو هۆیەشەوە رێژەی هاتنی گەشتیارانی زۆر كەمیكردووە، بەڵام بۆ پشووەكانی سەری ساڵ سەرجەم چێشتخانە و میوانخانە، شوێنە گەشتیارییەكان لە پێشوازی گەشتیاراندا دەبن ئەوەش پابەندبوونیان بە تەواوی مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكان.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









