گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 28/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (28/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- میسی بۆ جۆردێ ئیڤۆلی:” یانەکە زۆر خراپە”.
- “گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی کە ئێمەی لێبووە زەحمەتە”.
- سەبارەت بە داهاتووت:”هیچ شتێک لە منەوە روون نیە”.
- دییەگۆ کۆستای یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید بە هۆکاری خێزانی ئاتلەتیکۆمەدریدد جێبهێڵێت.
- پێکانی یاریزانان لە لالیگا بە رێژەی %12 زیادیکردووە، ئەمەش بەهۆی پشووەکان و کۆرۆناوە.
- رۆناڵدۆ میسی تێدەپەڕێنێت و خەڵاتی گلۆب سوکەر دەباتەوە وەکوو یاریزانی سەدە و 21 ملیۆن کەس بەشداربوون لە دەنگدانەکە.
- ریاڵ مەدرید باشترین یانەی سەدە بوو.
- گواردیۆلا باشترین راهێنەری سەدە بوو.
- لیڤاندۆڤسکی باشترین یاریزانی 2020 بوو.
- پیکێ و کاسیاس خەڵاتی گلۆب سوکەریان وەک باشترینی کاروانی وەرزشی پێدرا.
- خۆرخێ میندێز باشترین بریکاری یاریزان بوو.

ئاس:
- چاوپێکەوتنی میسی.
- “جارێکی تر پرۆ فاکس دەنێرمەوە”.
- میسی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هیچ پەشیمان نیە لەوەی داوای رۆشتنی کردووە لە بەرشەلۆنە لە هاوینی رابردوو.
- ئەو ئاشکرای دەکات کە بارتۆمیۆ فێڵی لێکردووەو ئەوەش دەخاتە روو ئەگەر بەرشەلۆنە جێبهێڵێت حەز دەکات جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ یانەکە.
- مۆدریچ سێ ساڵی تر بە سپی پۆشی دەمێنێتەوە.
- کرواتیەکە دڵنیایە کە جەستەی رێگەی پێدەدات زیاتر گرێبەستی نوێ بکرێتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- چاوپێکەوتن لەگەڵ لیۆنێل میسی.
- میسی دەرگا بۆ چوون دەکاتەوە لە ساڵی 2021.
- لەگەڵ ئەوەی وڵاتی ئەمریکا بژاردەیەک دەبێت.
- بەڵام داهاتووی روون نیە لە ساڵی 2021 چی بڕیارێک دەدات.
- بەڵام رەتیدەکاتەوە یاری بۆ یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئاتلەتیکۆمەدرید بکات و بە ئەستەمی ناودەبات.

سپۆرت:
- ئێستا من زۆر دڵخۆشم.
- میسی دەرگا بە کراوەی دەهێڵێتەوە بۆ مانەوە، ئەمەش لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی لاسێکستای ئیسپانی.
- “نازانم لە داهاتوو چی روودەدات، لە حوزەیرانی داهاتوو بڕیار لەسەر هەموو شتێک دەدەم”.
- “ئەگەر یانەکەم جێهێشت دەمەوێت بۆ کارکردن بگەڕێمەوە بۆ بەرشەلۆنەو لەو شارە بژیم، کە بەرشەلۆنە باشترین شاری جیهانە”.
- دووبارە پرۆفاکس دەنێرمەوە،بەڵام بڕیارمداوە بە خراپی یانەکە جێنەهێڵم”.
- “بە نسبەت منەوە ئەم درێسە هەموو شتێکەو بەرشەلۆنە ژیانی منە”.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









