عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك له دوو شوێنه‌وه ساخته‌كاریان كردووه، هه‌موو به‌ڵگه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى كوردن

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
شانده‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ كه‌ركوك دواى كۆبوونه‌وه‌ى له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و جوتیارانى عه‌ره‌ب و كورده‌كانى سنوورى په‌ڵكانه‌و سه‌رگه‌ڕان، لیژنه‌كه زانیارى وه‌رگرتووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عه‌ره‌به‌كان ساخته‌كاریان كردووه هه‌موو به‌ڵگه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردن.
جه‌مال شوكر ئه‌ندامى لیژنه‌كه په‌رله‌مانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌كو شاندێكى په‌رله‌مانى عێراق بۆ له نزیكه‌وه لێکۆڵینه‌وه له كێشه‌و گرفته‌كانى جوتیارانی كورد و عه‌ره‌ب له سنوورى په‌ڵكانه‌و سه‌رگه‌ڕان و ناوچه‌كانى دیكه له گه‌ڵ پارێزگار و لایه‌نى ئه‌منى و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌روه‌ها جوتیارانى كورد و عه‌ره‌ب كۆبوونه‌وه.
وتیشى “له كۆبوونه‌وه‌كاندا زانیارى پێویستیان وه‌رگرتووه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویوزارانه له رووى به‌ڵگه‌ى كشتو‌كاڵى و مێژووى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى هاتوونه‌ته ناوچه‌كه له‌و رووه‌شه‌وه به كۆى ده‌نگ بڕیاریانداوه هه‌موو رێكاره‌كان بوه‌ستێن تا ئه‌و كاته‌ى لیژنه‌كه كاروباره‌كانى ته‌واو ده‌كات و راپۆرتى خۆى ده‌داته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر بكرێت”.
جه‌مال شوكر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یاندا له رێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى كشتوكاڵه‌وه بۆیان ئاشكرا بووه كه ئه‌و عه‌ره‌بانه گرێبه‌ستى كشتو‌كاڵى ساخته‌یان دورست كردووه، هاوكات به‌شێك له‌و بڕیارانهشى له دادگا ده‌ركراون بۆ ده‌ركردنى كورده‌كان ساخته بوون یان پشتى به‌ستووه به به‌ڵگه‌ى ساخته‌كارى.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له فه‌رمانگه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌ركوك به‌ڵگه‌ى عه‌ره‌به‌كانى پهڵكانهیان ده‌ركردووه به پێى به‌ڵگه‌كانی خۆیان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى روویان له‌و ناوچانه كردووه له هۆزى “شەممه‌ر”ن و به دوو قۆناغى له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب كردن هێنراونه‌ته ناوچه‌كه‌و له بنه‌ره‌تدا خه‌ڵكى ئه‌و سنووره نین. ئه‌و به‌ڵگانه‌ش له ره‌گه‌زنامه هه‌یانه ته‌نها بۆ كاروبارى ناسنامه‌و پێناسى بارى كه‌سێتى ئه‌توانن به‌كارى بهێنن نه‌ك بۆ كارى دیكه، چونكه ئه‌وانه له ساڵى 1957 له‌و ناوچه‌یه نه‌بوون.
سه‌باره‌ت به‌و ساختهكارییانهى عه‌ره‌به هاورده‌كان كردویانه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسى له‌وه‌كرد، خۆیان به‌شێكى ره‌وانه‌ى رێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى ده‌سپاكى عێراق ده‌كه‌ن و ئه‌وانى دیكه‌ش به دڵنیاییه‌وه رێكارى یاساییان له به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به سزاى خۆیان بگه‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڵگه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌موویان له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردن.
له‌دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له سنوورى كه‌ركوك، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه عه‌ره‌بى هاورده فشاریان خستووه‌ته سه‌ر كورده گوندنیشینه‌كان به تایبه‌تى له هه‌ردوو ناوچه‌ى په‌ڵكانه‌و سه‌رگه‌ڕان و چه‌ند گوندێكى داقووق و داوا ده‌كه‌ن كورده‌كان ناوچه‌كه‌یان بۆ بهجێبهێڵن. ئه‌وه‌ى تێبینیش ده‌كرێت پارێزگارى كه‌ركوك و هێزه عێراقییه‌كان هاوكارى عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین بڕیارى پارێزگارى و دادگایان له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و عه‌ره‌بانه ده‌ركردووه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









