بانكی رافیدەین نرخی دۆلاری جێگیر كرد و “نرخى دۆلار زیاتر بهرزبووهوه”

دراوى عێراقى و دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN – عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلارى بهرامبهر به 147 ههزار دینار دیاریكرد، ئەمڕۆ بانكی رافیدەین بە فەرمی داوای لە لقەكانی كرد كە فرۆشتنی دۆلار بەو نرخە جێگیر بكهن، بهوهۆیهوه نرخى دۆلار لهكاتى داخستنى بازاڕدا بهرامبهر دینار بهرزبوونهوهى بهخۆیهوه بینى.
ڕەوەز فایەق، خاوەنى نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “نرخی دۆلار رۆژانە بەرز و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت، ماوەی چەند رۆژێكە لەنێوان 140 تاوهكو 142 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار گەیشتە 143 هەزار دینار، تاڕادەیەك ئەو نرخە بە جێگیری مایەوە لە كاتژمێرەكانی كۆتایی داخستنی بازاڕدا”.
وتیشى: “هۆكاری ئەو بەرز و نزمییەی دۆلار و جێگیرنەبوونی نرخەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هێشتا بەشێكی زۆری هاووڵاتییان و بازرگانەكانیش بەو هیوایەن كە جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرەو دابەزین بڕوات، بەڵام ئەوە كارێكی مەحاڵە، تەنیا بانكی ناوەندی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیار لەسەر بەرزكردنەوە یان كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بدات، بۆیە پێشبینی دەكەین لە چەند رۆژی داهاتوودا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراویشدا مامەڵە بەو نرخەوە بكرێت كە بانكی ناوەندی عێراق دیاریكردووە، نرخى 100 دۆلار بۆ 147 هەزار دینار بەرز ببێتەوە”.
هاوكات ئەمڕۆ بانكی رافیدەینی عێراق كه گهورهترین بانكى عێراقه، داوای لە لقەكانی بەغدا و سەرجەم شارەكانی كردووە بهشێوهى نووسراوى فهرمى، “به پشتبەستن بە نرخی نوێی دۆلار كە بۆ هەر دۆلارێك بە ههزار و 460 دینار دیاریكراوە پابەندبن، لەمەودوا مامەڵە بەو نرخە نوێیەوە بكەن لە وەرگرتن و فرۆشتنی دۆلار بەرامبەر بە دینار”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








