وەك ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، كۆمیسیۆن دەست بەنوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد كە هەموو ئامادەكارییەكمان تەواو كردووە بۆ ئەوەی لە دوای كۆتایی هاتنی پشووەكانی سەری ساڵ دەستبكەین بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئەوەش بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا، بۆ ئەومەبەستەش داوایەك ئاراستەی هاووڵاتییان دەكات.
سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 6/6/2021 كۆمسیۆنی باڵا بڕیاریداوە بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بۆ ئەومەبەستەش لە دوای كۆتایی هاتنی پشووی سەری ساڵ لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەست بە پرۆسكە دەكەین و ماوەی مانگێك پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم پرۆسەیە وێڕای ئەوەی وەك ئامادەكارییەكە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەمان كاتیشدا نوێكردنەوەی زانیارییەكانە لە تۆماری دەنگەدەراندا بە تایبەت لەڕووی سڕینەوەی ناوی ئەو كەسانەی كە لە ژیاندا نەماون و هەروەها زیادكردنی ئەو كەسانەشی كە تەمەنی یاسایی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن، بۆیە ئەو كەسانەی بەشدارییان لە بایۆمەتریی دەنگدان كردووە و كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە دەتوانن سەردانی بنكەكانمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە هاووڵاتییان و دەنگدەران دەكەین كە لەدوای پشووی سەری ساڵ لە شاروشارۆچكەكانی خۆیان سەردانی بنكەكانمان بكەن بەشداربن لە پڕۆسەكەدا، چونكە لە كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران هەركەسێك كارتی نوێی دەنگدانی نەبێت، یان بەشداریی پڕۆسەی بایۆمەتریی دەنگدانی نەكردبێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق مافی بەشداریكردنی نامێنێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









