بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابینكەری غازی ماڵان: تهنیا بهڕێژهى 13% نرخمان بهرزكردووهتهوه

كارگهى پڕكردنهوهى بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری كۆمپانیای تایبەت بە دابینكردنی غازی ماڵان له ههرێمى كوردستان رایدهگهیهنێت: لەگەڵ ئەوەی نرخی دۆلار بەڕێژەی 23% بەرزكراوەتەوە، بەڵام ئێمە نرخی غازمان تەنیا بەڕێژەی 13% بەرزكردووەتەوە، هاوكات بە زیادكردنی رێژەی پشكی غازی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر رێگربووین لەوەی كە نرخی غاز زیاتر بەرزبێتەوە.
سامان حاجی فایەق، بەڕێوەبەری كۆمپانیای ساوس كوردستان تایبەت بە دابینكردنی غازی ماڵان بە SNNی راگەیاند: “لە ئەمڕۆوە نرخی هەر بتڵێك غازی ماڵان لە 7 هەزار و 500 دینارەوە بۆ 8 هەزار و 500 دینار بهرزبووهوه و بهو نرخه بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە بەرامبەر بە دینار، هاوكات حكومەتی عێراق نرخی دۆلاری بەڕێژەی 23% بەرامبهر بە دینار بەرزكردووەتەوە، بەڵام ئێمە تەنیا بەڕێژەی 13% نرخەكانمان بەرزكردووەتەوە”.
وتیشى: “پێش بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بڕی ئەو غازەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانهوه بۆ هەریەكە لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر و دهۆك دابیندەكرا بریتیبوو لە 13 ئۆتۆمبێل بۆ هەولێر و سلێمانی بە پارێزگای هەڵەبجەوە، هەروەها بۆ پارێزگای دهۆكیش بڕی هەشت ئۆتۆمبێل تەرخاندەكرا، بەڵام لە ئێستادا پشكی هەولێر و سلێمانیمان بۆ 15 ئۆتۆمبێل زیاد كردووە، پارێزگای دهۆكیش هەمان بڕی خۆی پێدەدرێت كە هەشت ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی غازی سروشتییە، بەمەش توانیمان رێگربین لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی غاز”.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای ساوس كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “نرخی غاز پەیوەستە بە نرخی دۆلار و دینار، چونكە ئێمە بە دۆلار غاز دەكڕین و بە دینار دەیفرۆشینەوە، بۆیە ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی غاز پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار لەو نرخەی كە ئێستا بانكی ناوەندی عێراق دیاریكردووە”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









