“پرۆژهیاساى بودجه پێویستى به مانگێك دهبێت تاوهكو پهسهند دهكرێت”

دانیشتنێكى پهرلهمانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN-عەلی حەمە سەعید
پرۆژهیاساى بودجهى ساڵى 2021ى عێراق گهیشته ئهنجوومهنى نوێنهران، ئهندامێكى لیژنهى دارایی پهرلهمانى عێراقیش دهڵێت: “ئهگهرى ههیه گهیشتن به خوێندنهوهى دووهم و پهسهندكردنى پرۆژهیاساكه مانگێكى بووێت”.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی كاتی زۆر خایاند و لە وادەی یاسایی خۆی زۆر دواكەوت، بۆیە ئەمە كاریگەریشی دەبێت لەوەی كە نەتواندرێت بە وردی بڕگە و ماددەكانی پرۆژەیاساكە گفتوگۆ بكرێن، بۆیە لە دوای رەوانەكردنی پرۆژەیاساكە سەرەتا دێتە لای دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەوێشەوە ئاراستەی لیژنەی پەیوەندیدار دەكرێت كە لیژنەكەی ئێمەیە، ئێمەش لە لیژنەكان خوێندنەوەیەكی پرۆژەیاساكە ئەنجام دەدەین تێبینیيەكانمان بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەگەیەنین”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “دوای ئەوەی ئێمە خوێندنەوەمان بۆ پرۆژەیاساكە كرد و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیمان كرد، ئەوا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش وادەیەك دیاریدەكات بۆ ئەوەی دانیشتنێكی تایبەت رێكبخرێت و خوێندنەوەی یەكەم بۆ بڕگە و ماددەكانی پرۆژەیاسای بودجە بكرێت، دواتر خوێندنەوەی دووەم و پاشان دەنگدان و پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە دەخرێتە بەرنامەی كارەوە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بەو پێیەی كە پەیوەندی راستەوخۆی بە هەموو چین و توێژەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە هەیە پێناچێت هەروا بە ئاسانی خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت، بەڵكو پێویستی بە كاتی زۆر دەبێت، لەوانەیە زیاتر لە مانگێكی بوێت تا دەگاتە خوێندنەوەی دووەم و پەسەندكردن، چونكە پشكی هەرێم و تێبینی لایەنەكانی دیكە لەسەر بڕگە و ماددەكانی پرۆژەیاساكە وادەكات پێویستیمان بەكاتی زۆر هەبێت، بەڵام ئەگەر رێككەوتنی سیاسی بكرێت ئەوا كارەكە ئاسانتر دەبێت”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









