دوای ماوەیەک لە راگیرانی، فڕۆکە شوومەکە دەستیکردەوە بە فڕین

فڕۆکەی جۆری بۆینگ-737 ماکس
SNN
فڕۆکەی جۆری بۆینگ 737 ماکس، کە لە مانگی ئازاری ساڵی پارەوە ئاسمانی لێ قەدەغە کرابوو بەهۆی دوو رووداوی کارەساتبارەوە کە بەم جۆرەی فڕۆکەی بۆینگ روویدابوو، ئەمڕۆ سێشەممە گەشتێکی بازرگانی پێکرا.
گەشتەکە بارێکی بازرگانی بووە بەم فڕۆکەیە براوە لە شاری میامی بۆ نیویۆرک لە ئەمریکا و ماوەی سێ کاتژمێری خایاندووە، کە سەربە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەمێریکان ئێر ڵایەنز-ە.
مانگی 11ی رابردوو ستیڤ دیکسۆن سەرۆکی فەرمانگەی فڕۆکەوانیی ئیتیحادی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەی فڕینی لەسەر فڕۆکەی جۆری BOEING-737 MAX هەڵگرت کە درێژترین ماوەی قەدەغە بوو.
جێی ئاماژەیە دوو فڕۆکەی لەم جۆرە لەماوەی 5 مانگدا لەنێوان ساڵانی 2018 – 2019 کە سەربە هێڵی ئاسمانی ئەسیوبیا و ئیدۆنیسیا بوون، لە دوو رووداوی کارەساتباردا کەوتنە خوارەوە.
کەوتنە خوارەوەی ئەو دوو فڕۆکەیە لەو کاتەدا گیانلەدەستدانی 346 کەسی بەدواوە بوو، نزیکەی 20 ملیار دۆلاریش زیان بەر کۆمپانیای بۆینگ کەوت کە دروستکەری ئەو فڕۆکەیەیە و ئەمریکییە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









