گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- ئەمە ژیانە بە بێ میسی.
- بەرشەلۆنە جارێکی تر دژی ئیبار بە تامی شکست یەکسان دەبێت و لالیگاش بووە بە خەیاڵ بۆی.
- برایسوایت لێدانێکی سزا لە دەست دەدات.
- گریزمان جارێکی تر گۆڕانکاری پێدەکرێت.
- کام یانە ساڵی2020 بە پێشەنگی لالیگا بە کۆتا دەهێنێت؟
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید ئەگەر لە خیتافی بباتەوە دەگەڕێتەوە بۆ پێشەنگ.
- ئەسینسیۆ و ڤینسیۆس و وهازارد دەجەنگن بۆ ئەوەی بوونیان هەبێت لە پێکهاتەی سەرەکی.

سپۆرت:
- کارەساتێکی تر.
- یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ئیبار یەکسان دەبێت و 9 خاڵ لە یاریگای کامپ نۆ لە دەست دەدات.
- گریزمان نەیتوانی عەرەبانەکە راکێشێت و برایسوایت لێدانی سزای لە دەستداو ئاراخۆ لە بەرگری هەڵەی ئەنجامدا و کۆتینیۆ بە پێکانەوە یاریگای جێهێشت.
- میسی ئێستا لە بەرشەلۆنەیە، ئەستێرەکە پێش کاتی خۆی لە ئەرجەنتینەوە گەڕایەوە و شەوی رابردوو بینەری یاریەکەی ئیبار بوو لە ماڵەوە.
- زیدان مۆدریچ و هازاردی بۆ دەگەڕێتەوە دژی ئیلچی.
- تۆپی دەستی یانەی بەرشەلۆنە یاری کۆتایی ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی کیێلی ئەڵمانی دەدۆڕێنێت.

ئاس:
- ریگیلۆن:”زیدان قسەی لەگەڵ من نەکردووە کاتێک یانەکەم جێهێشت، ئەوەش منی سەرسام نەکردووە”.
- ریگیلۆن:”ریاڵ مەدرید هەموو شتێكی بە من داوە،بەڵام گەڕانەوەم بۆ ئەو یانەیە پەیوەست نیە بە ئەوەوە”.
- ریگیلۆن:”وای نابینم رامۆس لە دەرەوەی ریاڵ مەدرید بێت”.
- لە کۆتایدا زیدان رایگەیاند کە بەرامبەر بە ئیلچی چەند خولەکێک یاری بە هازارد دەکەم”.
- کارەسات بە بێ میسی،یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێکی خراپەوە دژی ئیباری بەهێز دەرکەوت.
- دیمبلی گۆڵ دەکات و برایسوایت لێدانی سزا لە دەست دەدات.
- کۆستا گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە لەگەڵ ئاتلەتیکۆمەدرید و میلیک نزیکبووەتەوە.
- ئاتلەتیکۆمەدرید چاوێکی لە یاری خیتافییەو چاوێکیشی لە بازاڕە.
- یانەی بەرشەلۆنە یاری کۆتایی تۆپی دەستی ئەوروپا بەرامبەر بە کیێلی ئەڵمانی دەدۆڕێنێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ساڵێکی نەفرەتلێکراو.
- بەرشەلۆنە دژی ئیبار یەکسان دەبێت و ئەراخۆ هەڵە لە بەرگری دەکات و برایسوایت لێدانی سزا لە دەست دەدات.
- هازارد بۆ یاری ئیلچی دەگەڕێتەوە پاش مانگێک لە پێکان.
- دێربی مەدریدی نێوان خیتافی و ئاتلەتیکۆمەدرید بە بێ کۆستا دەبێت.
- بەرشەلۆنە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی تۆپی دەست بە کیێلی ئەڵمانی دەدۆڕینێت.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









