وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ هەینی کۆی داهاتی هەناردەی نەوتی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی پاری بڵاوکردەوە کە کۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی سەرپەرشتیکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە دەڵێت: “مانگی رابردوو 88 ملیۆن و 211 هەزار و 750 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە بۆ بازاڕەکانی جیهان”.
دەشڵیت: “داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردوو زیادبوونێکی کەمی بەخۆوە دیوە، کە کردوێتییە 4 ملیار و 213 ملیۆن و 432 هەزار دۆلار”.
وەزارەتی نەوت راشیدەگەیەنێت: “لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە بڕی 85 ملیۆن و 195 هەزار و 608 بەرمیل نەوت چووەتە دەرەوە”.
دەشڵێت: “لە کێڵگەکانی کەرکوکیشەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی بڕی 3 ملیۆن و 16 هەزار و 142 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە کە تێکڕای فرۆشی رۆژانە 2 ملیۆن و 846 هەزار بووە بە نرخی 47.765 دۆلار بۆ هەر بەرمیلە نەوتێک”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









