لە دوای هەواڵێكی SNN چاودێری تەندروستی لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێنا

فەرمانگەی تەندروستی : SNNهەڵەبجە فۆتۆ |
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ تۆڕی هەواڵی سلێمانی SNN لە زاری بەرێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شیعە ئەوەی بڵاو كردەوە كە لەماوەی دوو ڕۆژدا و بەهۆكارێكی نادیار زیاد لە 100 كەس توشی سكچوون و بوون، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی هەڵەبجە لیژنەیەكی بەدواداچوونی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنا و ڕەوانەی ناحییەی خورماڵ كران ژمارەی توشبوون بە سكچونیش لەو ناحیەیە بۆ 170 كەس بەرز بووتەوە.
ئەكرەم محەمەد، بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی هەواڵی توشبوونی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لە ناحییەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بڵاو بوویەوە، بڕیارماندا كە ئەمڕۆ تیمێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی هەڵەبجە دروست بكەین و ڕەوانەی ناحییەی خورماڵی بكەین ئەوەش بە مەبەستی بەدواداچوون و گەڕان بەدوای هۆكارەكانی تووشبوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتیان بە سكچوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاری تیمەكەمان ویڕای ئەوەی بەدواداچوون دەبێت لە دۆزینەوەی هۆكاری بڵاو بوونەوەی خێرای ئەو نەخۆشییە لە هەمان كاتیشدا هاوكاری مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شیعە دەكەین بۆ ئەوەی ڕێكاری پێویست و بە پەلە بگرنە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە زیاتر بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەكە.
وتەكانی بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە دوێنێ SNN وەك یەكەم دەزگای ڕاگەیاندن لە زاری ( عەزیز شەوكەت ) بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شیعە لە ناحییەی خورماڵ ئەوەی بڵاو كردەوە كە لە كۆی 125 هاووڵاتی كە سەردانی مەڵبەندەكەیان كردووە، 100 كەسیان توشی سكچوون بوون، هاوكات بەردەوام ڕێژەكەش لە بەرز بوونەوەدایە و ئەمڕۆ هەینیش ژمارەكە بۆ نزیكەی 170 كەس بەرز بووەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









